ناتانیاهۆ: گوێ لە ئەمریکا دەگرین، بەڵام خۆمان بڕیار دەدەین



پاش ئەوەی سەرچاوە ئاگادارەکانی ئیسڕائیل ئاشکرایانکرد؛ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسڕائیل ئیدارەی ئەمریکای ئاگادارکردووەتەوە کە هێرش ناکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، نووسینگەی نەتانیاهۆ، لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستی کردەوە کە ئیسڕائیل گوێ لە ئەمریکا دەگرێت، بەڵام لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نەتەوەیی خۆی بڕیارەکانی خۆی دەدات.

 

“لە گێڵگەنەوتییەکان و دامەزراوەی ئەتۆمی نادەین”

ئەم لێدوانە کورتە ئەوەی ئاشکراکرد؛ کە ناتانیاهۆ، سەرۆکی ئەمریکای ئاگادار کردووەتەوە وەڵامدانەوەی وڵاتەکەی بۆ هێرشە مووشەکییەکەی ئێران کە لە 1ی ئۆکتۆبەر ئەنجامیدا، تەنیا لە ئامانجە سەربازییەکاندا سنووردار دەبێت نەک ناوەندە ئەتۆمی و نەوتییەکان، بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردووەتەوە.

 

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکاییەوە ئەوەخراوەتەڕوو؛ سەرۆکوەزیرانی ئیسڕائیل لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، کە چوارشەممەی ڕابردوو لە نێوانیاندا ئەنجامدراوە، ناتانیاهۆ  بایدنی ئاگادارکردووەتەوە کە بەنیازە ژێرخانی سەربازیی ئێران بکاتە ئامانج .

 

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسێکی ئیسڕائیلی نزیک لە نەتانیاهۆ ئاشکرایکرد ناتانیاهۆ بەردەوام دەبێت لە ڕاوێژکردن لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا سەبارەت بە هێرشی پێشبینیکراوی ئیسڕائیل، بەڵام چاوەڕێی گڵۆپی سەوزی واشنتۆن ناکات.

 

لەلایەکی دیکە بە وتەی چاودێرانی دۆخەکە نەرمی نواندنی تەلئەبیب بۆ داوای ئەمریکا سەبارەت بە وەڵامدانەوەیان دژ بە ئێران بۆ بڕیارێکی واشنتۆن دەگەرێتەوە سەبارەت بەناردنی سیستەمێکی بەهێزی بەرگری مووشەکی بەناوی  (THAAD) بۆ ئیسڕائیل.

 

چوارشەممەی ڕابردوو بایدن لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسڕائیل قسەی کرد و پێی ڕاگەیاند؛ کە تۆڵەسەندنەوەی ئیسڕائیل دەبێت “ڕێژەیی” بێت، بۆ ئەوەی شەڕێکی فراوانتری ناوچەیی هەڵنەگیرسێنێت.

 

بەرپرسانی ئەمریکی پشتڕاستیان کردەوە کە ئیسڕائیل ئامانجە ئەگەرییەکانی خۆی لە ناوخۆی ئێران دەستنیشان کردووە، بەڵام پێدەچێت شوێنە سەربازییەکان و دامەزراوەکانی وزەش بکەنە ئامانج.

 

لە کاتێکدا زۆرێک لە بەرپرسانی ئیسڕائیل جەختیان لەوە کردەوە کە تەلئەبیب وەڵامێکی بەهێز و سەرسوڕهێنەر ئامادە دەکات.

 

لە بەرامبەریشدا تاران هەڕەشەی “وەڵامدانەوەی بەهێزتر لە هێرشەکەی یەکی ئۆکتۆبەر بۆ هەر دەستدرێژییەکی ئیسڕائیل” دەکات.

“لە ئێستاوە خۆتان بۆ ڕێکخستنەوەو یەکخستنەوەی ناوماڵی کوردو خاکی پیرۆزی کوردستان ئامادەبکەن”
پێت “لە ئێستاوە خۆتان بۆ ڕێکخستنەوەو یەکخستنەوەی ناوماڵی کوردو خاکی پیرۆزی کوردستان ئامادەبکەن”
تاران: مووشەکی بالیستیکمان نەداوەتە ڕووسیا
دوات تاران: مووشەکی بالیستیکمان نەداوەتە ڕووسیا
پەیوەندیدار