بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە ئاگاداری هاووڵاتیان دەكات، كە فۆڕمیان پڕكردۆتەوە بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێل، ڕۆژی چوار شەممە سەردان بكەن بۆ تیروپشك.
لیژنەی فرۆشتنی ژمارە دڵخوازەکان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوهاووڵاتیانەی فۆڕمی ژمارە دڵخوازانەی لای خوارەوەیان پڕکردۆتەوە ڕۆژی چوار شەممە بەرواری ٢٠٢٤/١٠/١٦ کاتژمێر ٨:٣٠ سەر لەبەیانی (بۆ ژمارە 2002 و 2004 و 2005 و 2006) و لە كاتژمێر 10ی بەیانی بۆ ژمارەكانی دیكە ئامادە بن بەمەبەستی ئەنجامدانی تیروپشک.
ڕاشیگەیاندووە، دەبێت هاووڵاتی فۆڕمی پێشکەش کردنی داواکاریەکەی پێبێت بەپێچەوانەوە بێبەش دەبێت و دەبێت ناسنامەی پێ بێت بۆ خۆناساندن و هاووڵاتی پێویستە خۆی ئامادە بێت لەکاتی دیاریکراودا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر هاووڵاتیەک جگە لەم پیتانە لە ڕۆژی وەرگرتنی ئەم ژمارانە پیتێکی دیکەی پڕکردۆتەوە پێویستی بە ئەنجامدانی تیروپشک نیە ڕاستەوخۆ دوای پڕۆسەی هەڵبژاردن سەردانمان بکات بۆ تۆمارکردنی ژمارە دڵخوازەکە بەناویەوە .