لەناوچەی پیشەسازی ئاگرێکی بەهێز کەوتەوە



ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی ئاگرێکی بەهێز لە دوو کۆگا کەوتەوە.

بەهۆی ئاگرەکەوە تا ئێستا دوو کۆگا گڕیان گرتووە و مەترسی بۆ سەر چەند پێسانگایەکی ئۆتۆمبێلیش لە نزیک کۆگاکان دروستکردووە.

پەیامنێرمان لە شوێنی ڕووداوەکە پێی ڕاگەیاندن،  نزیک کاتژمیر 5ـی پاشنیوەڕۆ بەهۆی ئیزوگامکردنەوە کارگەیەکی ئاو لەسەرەتادا سووتاوە و دواتر تەشەنەی سەندووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەتای ئاگرەکە تەنها دوکەڵێکی کەم بووە بەڵام بەخێرایی تەشەنەی سەند بۆ کارگەیەکی دروستکردنی قەنەفە و دواتر بڵاوبۆتەوە بۆ پشتی کارگەکان.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێرمان، زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانە مادییەکان زۆرن و بەهۆیەوە دوکەڵ ئاسمانی ناوچەکە و شاری سلێمانی گرتۆتەوە، هاوکات چەندین تیمی بەرگری شارستانی لە شوێنی ڕووداوەکەن و سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

تورکمانێک بووە جێگری پاریزگاری کەرکوک
پێت تورکمانێک بووە جێگری پاریزگاری کەرکوک
بافڵ تاڵەبانی: غەدرێكی زۆر لە پارێزگای دهۆك كراوە
دوات بافڵ تاڵەبانی: غەدرێكی زۆر لە پارێزگای دهۆك كراوە
پەیوەندیدار