حزبوڵا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر سوپای ئیسرائیل



حزبوڵا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر بنکەیەکی سوپای ئیسرائیل کە کوژران و برینداربوونی زیاتر لە ٧٠ سەربازی لێکەوتەوە.

حزبوڵا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند، لە ڕێی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە کەمپێکی مەشقی سوپای ئیسرائیلی لە باشووری حەیفا کردووەتە ئامانج.

لای خۆشیەوە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، چوار سەرباز کوژراون و نزیکەی ٧٠ی دیکەش برینداربوون کە دەیانیان باری تەندروستییان ناجێگیرە.

حزبوڵاش لای خۆیەوە هەواڵەکەی پشت ڕاست کردەوە و ڕایگەیاند: هێرشەکە بە یەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجام دراوە کە ئامانجەکەی پێکاوە.

112 هەزار هاووڵاتی هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکرێنەوە
پێت 112 هەزار هاووڵاتی هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکرێنەوە
لەگەڵ هەورە تریشقەدا، باران دەبارێت
دوات لەگەڵ هەورە تریشقەدا، باران دەبارێت
پەیوەندیدار