کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات کە لە هەرێمی کوردستان باران ببارێت و هەورەتریشقەشی لەگەڵ دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیاند و سەبارەت بە هەرێمی کوردستان ئەوەخراوەتەڕوو کە سبەینێ پەڵەهەور دەبێت و بەرزترین پلەی گەرماش لە دهۆک دەبێت کە دەگاتە 31ی سیلیزی.
ئەوەشی خستەڕوو کە ڕۆژی چوارشەممە نمەباران دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت و کەشوهەوای پێنجشەممەش هاوشێوە دەبێت.
لە لایەکی دیکەشەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک.