هەرکەسێک لێت بدات،تۆش لێی بدەوە، ڕێنمایی دروست یان هاندان بۆ توندوتیژی



هەرکەسێک لێت بدات، تۆش لێی بدەوە ڕێنمایی پەروەردەیی دروست یان هاندانی منداڵ بۆ توندوتیژی؟

چیرۆکەکانی پەیوەست بە توندوتیژی قوتابخانەکان لەنێو دایکان و باوکاندا بێشومارن و زۆرێک لە توێژەرانی کۆمەڵایەتی لە قوتابخانەکاندا ساڵانە سەدان سکاڵایان بۆ دێت کە دووبارە دەبێتەوە، سەبارەت بە حاڵەتەکانی قسەی ناشرین و توندوتیژی لە نێو قوتابیاندا لە قوتابخانە حکومییەکان، تایبەتەکان، یان تەنانەت نێودەوڵەتییەکان لێی بەدەر نین.

ڕونە کە خێزان و قوتابخانە ڕۆڵێکی سەرەکییان هەیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەر گرژیی و توندوتیژییەک لەناو قوتابخانەدا ڕوبدات.

لەم بارەیەوە بەڕێوەبەری یونسکۆ  لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٣دا ڕایگەیاندووە “کە هەموو منداڵێک مافی ئەوەی هەیە ڕێزی لێبگیرێت و سەلامەت بێت بۆ ئەوەی بتوانێت فێربێت و بە تەواوی لە ژینگەی قوتابخانەدا گەشە بکات “.

مەروە بەدر، توێژەری کۆمەڵایەتی لە قوتابخانەیەکی حکومی لە میسر ئاماژە بەوە دەکات کە  بەردەوام ئۆفیسەکەی جمەی دێ لەو خوێندکارانەی کە  ڕەفتاری توندوتیژیان ئەنجام داوە لە قوتابخانەدا ناسراون لە سەرەتای هەموو ساڵێکی خوێندندا.

ئەو هەوڵدەدات ڕێنمایییان بکات بۆ دەستپێکردنی ساڵێکی نوێی خوێندن بەبێ توندوتیژی، بەڵام هەر جارێک قسەکردن لەگەڵیان تەواو دەکات، سکاڵای نوێی بۆ دێت لە خوێندکارانی دیکە کە لەلایەن هاوپۆلەکانیانەوە کێشەیان بۆ دروستدەکرێت، چ بە شێوەیەکی زارەکی یان جەستەیی.

مەروە بەدر لە لێدوانێکیدا بۆ جەزیرە دەڵێت: جیاوازی جەستەیی نێوان قوتابیان لە ئاستە جیاجیاکاندا زۆرترین شێوازی بەکارهێنراوی چەوساندنەوەیە، کە جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە لەنێوان قوتابییە کچ و کورەکاندا، وە ڕەنگە هۆکاری کێشەکان جیاواز بن، بەڵام لە بنەڕەتدا ئەو هەمان لاوازترین و بچووکترین خوێندکارە دەکرێتە ئامانج، بەتایبەتی ئەگەر بە باڵادەستی ئەکادیمی، ڕواڵەت، یان ماددی جیا بکرێتەوە لەم حاڵەتەدا بەداخەوە زۆرێکیان ناتوانن ئەو توندوتیژییە بەرپەرچ بدەنەوە، تا ئەو کاتەی بابەتەکە گەشە دەکات بۆ پێکدادان و شەڕ لەناو قوتابخانەکەدا کە بە ئامادەبوونی دایک و باوک کۆتایی دێت و ڕەنگە بەرەو ئاستێکی بەرزتر بچێت.

ئایا بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بە توندوتیژی پێویستییە؟

لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەلایەن بەشی کاری کۆمەڵایەتی لە زانکۆی فیوم ئەنجامدراوە، توێژەرە بەشداربووەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە دیاردەی توندوتیژی لە قوتابخانەکان لە توندوتیژی خێزانی لە ماڵەوە سەرچاوەی گرتووە، جا منداڵەکە ڕاستەوخۆ بەرکەوتەی ئەو توندوتیژییە بێت یان شایەتحاڵی ئەوە بێت کە بەسەر کەسێکی نزیکی خۆیدا ڕووبدات لەژینگەی خێزانەکەی.  یەکێک لە تیۆرییە باوەکان لە ڕوونکردنەوەی توندوتیژی قوتابخانەدا، دەڵێت منداڵ لەناو خێزان فێری توندوتیژی دەبێت.

ئەم تیۆرییە وا گریمانە دەکات کە تاکەکان چۆن ڕەفتار بەدەست دەهێنن، هەمان شێوە فێری توندوتیژی دەبن و ئەم پرۆسەی فێربوونەش لە خێزانەوە دەست پێدەکات. هەندێک لە دایک و باوکان هانی منداڵەکانیان دەدەن کە لە هەندێک بارودۆخدا توندوتیژیانە لەگەڵ کەسانی دیکەدا مامەڵە بکەن و هانیان دەدەن کە نەبنە قوربانی توندوتیژی وەک ئەوەی پێان دەڵێن “کە لێیان دایت،تۆش لێیان بدەوە”، یان کاتێک منداڵەکە تێدەگات کە  توندوتیژی تاکە ڕێگایە باوکی دەتوانێت چارەسەری کێشەکانی پێ بکات لەگەڵ هاوسەرەکەی یان دراوسێکانی.

مەروە بەدر: جیاوازی جەستەیی نێوان قوتابیان بۆ قسەی ناشرین لە ئاستە جیاجیاکاندا زۆرترین شێوازی بەکارھێنراوی توندوتیژین.

شایەنی باسە هەموو توێژینەوەکان ڕێبازی دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی لە قوتابخانە و پەنابردنە بەر شێوازەکانی دیکەی بەرگریکردن دەگرنەبەر.

ئەشرەف عابدین، تەمەن ٤٠ ساڵەو باوکی دوو منداڵی قۆناغی ناوەندی و دواناوەندییە لە قوتابخانەیەکی حوکومیدا، ئەشرەف بە کەناڵی جەزیرە دەڵێت: توندوتیژی لە میسر گەیشتووەتە ئاستێک کە ئاسودە نییە لە سەلامەتی منداڵەکەی لە قوتابخانە،دەشڵێت ئەگەر خوێندکارێک هێرشبکاتە سەر یەکێک لە منداڵەکانی و ئازاریان بدات مامۆستا و وەزارەت چ سوودێکی دەبێت؟

ئێستا هێرشەکانی ناو قوتابخانەکان لە قۆناغی پێکدادان لە نێوان دوو خوێندکاردا ناوەستن بەڵکو قوتابخانەکە دەگۆڕێت بۆ سەنگەرو هانی یەکیک لە قوتابیاکان دەدات .

دکتۆر عەلی عەبدولڕادی، ڕاوێژکاری چارەسەری دەروونی و چاکسازی دەڵێت: ” دایک و باوکان ئەوەندەی پێداگرن لەسەر پەرەپێدانی توانا جەستەییەکانی منداڵەکانیان ئەوەندە گرنگی بەلایەنی دەروونی هەستەکانیان نادەن”.

زۆرینەی دایکان و باوکان لە وەرزی هاویندا منداڵەکانیان بە شێوەیەکی جەستەیی لە هۆڵەکانی وەرزش ئامادە دەکەن بە جۆرێک دەڵێی دەچێتە شەڕەوە نەک قوتابخانە، بەڵام لە واقیعدا هێز لە ماسولکەکانەوە نایەت، بەڵکو لە دەروون و توانای کۆنترۆڵکردنی دۆخەکاندایە و هەربۆیە زۆربەی دایک و باوکان شکست دەهێنن و قوتابخانەکان دەگۆڕدرێن بۆ بەرەکانی شەڕ، کاریگەری لەسەر منداڵان بە درێژایی ژیانیان بەجێدەهێڵێت.

شاندێکی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە لە بەغدایە
پێت شاندێکی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە لە بەغدایە
112 هەزار هاووڵاتی هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکرێنەوە
دوات 112 هەزار هاووڵاتی هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکرێنەوە
پەیوەندیدار