نێچیرڤان بارزانی لێبوردنێکی تایبەتی بۆ ژمارەیەک حوکمدراو دەرکرد



وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: نێچیرڤان بارزانی لێبوردنی تایبەتی بۆ ژمارەیەک لە حوکمدراوەکانی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان دەرکرد.

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی راگەیاند، بەپێی بڕگەی( 6) لە ماددەی دەیەم لە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ـ عێراق ژمارە ( 1 )ی ساڵی 2005 هەموارکراو، ئەمڕۆ یەکشەممە 2024/10/13، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانی ژمارە ( 336) دەرکرد کە لێبوردنێکی تایبەتە بۆ ژمارەیەک لە حوکمدراوانی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پرۆسەیەکی لێبوردندا کە بەردەوامی دەبێت.

وتیشی:”بەپێی ئەو فەرمانە، ( 17) حوکمدراو کە بەشی زۆری ماوەی حوکمەکەیان تەواو کردووە و دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە، لێبوردنە تایبەتییەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەیانگرێتەوە”

وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەو فەرمانە دەرئەنجامی ڕاسپاردەیەکی پێشتری سەرۆکی هەرێمی کوردستانە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی نێوان سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ئەنجوومەنی دادوەری، هەروەها دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی بەندیخانە و چاکسازییەکان. لیژنەکە لە ماوەی ڕابردوودا لە دۆخی ئەو حوکمدراوانەی کۆڵیوەتەوە کە سەرباری تەواوکردنی ماوەیەکی زۆری حوکمەکەیان، مەترسیییان نەماوە و دەتوانن تێکەڵی کۆمەڵگە ببنەوە، بۆیە پێشنیازی ئازادکردنی کردوون.

لە لایەکی دیکەوە هەر ئەمڕۆ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانی ژمارە (335)ی تایبەت بە هێنانەکایەی قەزای (تەقتەق)ی دەرکرد.

وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند پاش ئەوەی هێنانەکایەی قەزای (تەقتەق) لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پێشنیاز کرا و ڕەوانەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کرا، ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی هەرێمی بۆ هێنانەئارای قەزاکە دەرکرد.

کۆمسیۆن: بۆ هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی کوردستان ئامادەین
پێت کۆمسیۆن: بۆ هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی کوردستان ئامادەین
باران بارین دەستپێدەكات
دوات باران بارین دەستپێدەكات
پەیوەنیدر