تەیف سامی لەبارەی مووچەوە زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو



وەزیری دارایی عێراق زانیاری لەسەر مووچە و داهاتی نەوتی هەرێم زانیاری دەخاتەڕوو و دەڵێت” هەرێم داهاتی نەوتی ڕادەست نەکردووە”.

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق چەند پرسێکی گرنگی باسکرد، هاوکات بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم یەکێک بوو لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە.

تەیف سامی لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاندووە، لە دوای بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق پارەی مووچەی فەرمانبەرانی رەوانە کردووە، بەڵام حكومەتی هەرێم داهاتی نەوتی رادەستی حكومەتی عێراق نەكردووە.

وەزیری دارایی عێراق راشیگەیاندووە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بە 13 ترلیۆن دینار دەخەمڵێندرێت.

هاوکات هەر لە کۆبوونەوەکەدا لیژنەی دارایی پەرلەمان تاوتوێی داهاتی بەدەستهێندراوی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و میکانیزمی گواستنەوەی پارەکەی بۆ حکومەتی ناوەندی کردووە و داواشیکردووە زانیاریی فەرمی لەبارەی پارەدارکردن و خەرجییەکانی پێ بدرێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ورد بەدواداچوونیان بۆ بکات.

باران بارین دەستپێدەكات
پێت باران بارین دەستپێدەكات
لە فەرمانگەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان تەوتینی مووچە دەستی پێكرد
دوات لە فەرمانگەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان تەوتینی مووچە دەستی پێكرد
پەیوەندیدار