باران بارین دەستپێدەكات



 

کەشناسی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ڕۆژانی داهاتوودا پێشبینی باران بارین دەکرێت و پلەکانی گەرماش دادەبەزن.

دەستەی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق، ئەمڕۆ یەک شەممە ١٣ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٤ لە ڕاپۆرتێكدا پێشبینییەكانی دەربارەی كەشوهەوای ئەم هەفتەیە بڵاوكردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی كەشناسی عێراق، “ڕۆژانی دوو شەممە و سێ شەممەی ئەم هەفتەیە ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بە بەرزی دەمێننەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، لە ڕۆژی چوار شەممەدا ئاسمان ساماڵ دەبێت و نیمچە ھەور دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت.

سەبارەت بە كۆتایی هەفتە ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی پێنج شەممە پێشبینی بارانباراین دەکرێت و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.

 

نێچیرڤان بارزانی لێبوردنێکی تایبەتی بۆ ژمارەیەک حوکمدراو دەرکرد
پێت نێچیرڤان بارزانی لێبوردنێکی تایبەتی بۆ ژمارەیەک حوکمدراو دەرکرد
تەیف سامی لەبارەی مووچەوە زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو
دوات تەیف سامی لەبارەی مووچەوە زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو
پەیوەندیدار