نرخی زەوی لە بەغدا گڕ دەکاتەوە



بە وتەی پسپۆڕان بەرزکردنەوەی باجی موڵک و بەڕێژەی 40% وایکردووە هاوڵاتییان قورستر بتوانن سەقامگیری نیشتەجێبوون بەدەستبهێنن.
عێراق بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی خانووبەرە بەخۆەدەبینێت، ئەمەش ئاڵنگاری گەورە بۆ عێراقییەکان دروست دەکات، بەتایبەتی دوای چەندین ساڵ لە ململانێی ناوخۆیی و ناسەقامگیری سیاسی و ئابووری.
بە وتەی چاودێران ئەم بەرزبوونەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێک، دیارترینیان سپیکردنەوەی پارە و پلاندانانی خراپە، کە هۆکارگەلێکن کە کارلێک لەگەڵ یەکتردا دەکەن بۆ بەرهەمهێنانی بازاڕێکی خانووبەرەی ناجێگیر و پێشبینینەکراو.
نرخی خانووبەرە لە هەندێک ناوچەی بەغدای پایتەخت گەیشتووەتە 20هەزار دۆلار بۆ هەر مەتر چوارگۆشەیەک و لە ناوچەکانی دیکەشدا بەلایەنی کەمەوە لە نێوان 3500بۆ 14هەزار دۆلار بۆ هەر مەتر چوارگۆشەیەک بووە.
ڕۆژی 18ی نیسانی 2023، بانکی ناوەندی عێراق بڕیاری خۆی بۆ سەرپەرشتیکردنی فرۆشتنی خانووبەرە لە ڕێگەی بانکەکانەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی تۆمارکردنی خانووبەرە ڕاگەیاند.
بانکی ناوەندی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پڕۆسەی فرۆشتنی هەر موڵکێک کە بەهاکەی لە 500 ملیۆن دیناری عێراقی زیاتر بێت (378 هەزار دۆلار) مەرجدار دەبێت بە دانانی پارەکە لە بانکەکان و ئاگادارکردنەوەی بەشی تۆمارکردنی خانووبەرە پێش دەستپێکردنی مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتی.
لەم بارەیەوە سەفوان قوسەی پسپۆڕی دارایی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر وەبەرهێنەر لە بازاڕی خانووبەرەدا هەن کە چوونەتە ناو دامەزراندنی کۆمەڵگە نیشتەجێبونەکانەوە، بە ئامانجی کەمکردنەوەی قەبارەی خواست لەسەر ئەو موڵکانەی تاکە کەسین .

ئەو میوە تەندروستانە چین کە شەکریان کەمە؟
پێت ئەو میوە تەندروستانە چین کە شەکریان کەمە؟
میلیشیاکانی عێراق: بە درۆن هێرشمان کردە سەر ئیسرائیل
دوات میلیشیاکانی عێراق: بە درۆن هێرشمان کردە سەر ئیسرائیل
پەیوەندیدار