پاراستنی پێست لە پیربوون و نهێنی گەنج مانەوەی 



دەرکەوتنی چرچی بچووک لەسەر دەموچاو نیشانەیەکی ڕوونە بۆ پیربوون، ئەمەش وادەکات زۆر کەس پەنا بۆ کرێمی دژە پیربوون و شێدارکەرەوە و ماسکی دەموچاو ببەن و تەنانەت ڕەنگە هەندێکیان بەنا بەرن بۆ دەرزی یان نەشتەرگەری جوانکاری.

کریستیان بایرل، پسپۆری پێست لە وڵاتی ئەڵمانی،دەڵێت “پیربوونی پێست پرۆسەیەکی تەواو سروشتییە،لە تەمەنی ٢٥ ساڵییەوە دەست پێدەکات،ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی خانەکانی پێست چالاکی کەمتر دەبن لەوەی کە هەبوون،لە ئەنجامدا ژمارەی ڕیشاڵی کۆلاجین و ئیلاستین لە پێستدا کە چینی ناوەڕاستی پێستە کەم دەبێتەوە،بە تێپەڕبوونی کات پێست وشکتر و کەمتر پتەو دەبێت و چرچ و لۆچی دەست دەکات بە دەرکەوتن”.

ئەو هۆکارانەی کاریگەرییان لەسەر پیربوونی پێست هەیە:

جین و بۆماوەیی: خێرایی ئەم پرۆسەی پیربوونە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت بە پشتبەستن بە چەند هۆکارێک لەوانە جینات و بۆماوەیی.

جولیان نۆچێل، توێژەری سەرەکی سەنتەری بایۆکیمیا لە بەشی پزیشکی لە زانکۆی کۆڵنی ئەڵمانیا دەڵێت، پێکهاتەی بۆماوەیی ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە پیربوونی پێستدا. بۆیە سەیرکردنی پێستی خزمە ​​گەورەکانت دەتوانێت بیرۆکەیەکت پێبدات کە چاوەڕوانی چی دەکەیت بۆ پێستی خۆت.

 شێوازی ژیان: شێوازی ژیانی کۆنترۆڵکراو کاریگەری زۆری لەسەر دەرکەوتنی  هێڵ و چرچی سەر پێست هەیە، ژیان کردن بە شێوازی تەندروست لە هەندێک کەس لە  هەشتاکانی تەمەنیشیاندا دەتوانن پێستیان زۆر باش بێت، بەڵام هەر لەبەر بە گرنگ وەرنەگرتنی ئە هۆکارە هەندێکی تریش لە تەمەنێکی بچووکدا تووشی چرچ و لۆچی قووڵ دەبن.

پاراستن لە تیشکی خۆر و جگەرەکێشان:
سەبارەت بە باشترین ڕێگە بۆ ڕێگریکردن لە پیربوونی پێست، شارەزایان دەڵێن پاراستنە لە تیشکی سەروو بنەوشەیی خۆر، کە بەشدارە لە خێراکردنی دەرکەوتنی چرچ و لۆچی و پەڵەی تەمەن.
دەتوانیت پێستت بپارێزیت بە دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر لە کاتی گەرمای زۆردا ئەویش لەبەرکردنی جلوبەرگی پارێزەر و بەکارهێنانی کرێمی دژەخۆر کە ئەو  پێکهاتانەی تێدایە کە لە تیشکی UVA دەتپارێزن.
بە هەمان شێوە جگەرەکێشان یەکێکە لەو هۆکارە سەرەکیانەی کە زیان بە پێست دەگەیەنێت، بەو پێیەی بۆرییەکانی خوێن بەرتەسک دەکاتەوە و ڕۆیشتنی خوێن بۆ پێست کەمدەکاتەوە، وا دەکات پێستەکە کاڵ و مات دەربکەوێت. لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە جگەرەکێشان بۆ ماوەیەکی زۆر وا دەکات پێست بەتەمەنتر دەربکەوێت، بەتایبەتی لە خانماندا.

پیسکەرەکانی ژینگە وەکو ئۆکسیدی نایترۆجین بەتایبەتی لە غازی ئۆتۆمبێلی گازۆیل کاریگەرییان لەسەر  پیربونی پێست هەیە، چونکە بەشدارن لە دەرکەوتنی پەڵەی تەمەن کە وا دەکات مرۆڤەکان نزیکەی ١٠ ساڵ لە تەمەنی ڕاستەقینەی خۆیان گەورەتر دەربکەون.

پاراستنی پێستێکی تەندروست پێویستی بە پەیڕەوکردنی شێوازی ژیانی تەندروست هەیە، کە بریتییە لە خۆراکی هاوسەنگ و وەرزشی بەردەوام.

شارەزایان دەڵێن خواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە کۆلاجین، وەک گۆشت و ماسی و هێلکە و بەرهەمە شیرەمەنیەکان.

هەروەها ڤیتامینەکانی E و C ڕۆڵێکی سەرەکیان خاوکردنەوەی پیربوونی پێست هەیە. هەروەها بەکارهێنانی ئەو کرێمانەی کە ئەم ڤیتامینانەیان تێدایە بە ڕێژەیەکی گونجاو یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی گەنج مانەوەو دەرکەوتنی پێست .

گرنگی چاودێری پێستی ڕۆژانە
دکتۆر بایرلی دەڵێت: ” گرنگە ڕۆژانە ڕۆتینی چاودێری پێست پەیڕەو بکرێت کە گونجاو بێت لەگەڵ جۆری پێست”.

یاسین مەحمود سەرەخۆشی لە سەمیر هەورامی دەکات
پێت یاسین مەحمود سەرەخۆشی لە سەمیر هەورامی دەکات
دادگای فیدراڵی دەربارەی گرانیی نرخی نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
دوات دادگای فیدراڵی دەربارەی گرانیی نرخی نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
پەیوەندیدار