داوا دەکرێت سوودی پارەدانان لە بانکەکان زیادبکرێت



ئەندامێکی لیژنەی وەبەرهێنان لە ئەنجومەنی نوێنەران داوا دەکات پێداچوونەوە بە سیاسەتی بانکیی عێراقدا بکرێت و بەمەبەستی هاندانی هاووڵاتییان ڕێژەی سوودی پارەدانان لە بانکەکاندا بەرزبکرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، زیا هندی، ئەندامی لیژنەی وەبەرهێنان لە ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح ڕایگەیاند، سیاسیەتی بانکیی عێراق پێویستی بە پێداچوونەوەی ڕیشەیی هەیە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان هانبدرێن پارەکانیان لە بانکەکاندا دابنێن.

ئەو پەرلەمانتارە بە پێویستیزانی ڕێژەی سوود تا 40٪ بەرزبکرێتەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان هانبدرێن پارە بخەنە بانکەوە و پێیوابوو کە ئەو سوودەش دەبێتە فاکتەری سەرەکی زیادکردنی متمانە لە نێوان هاووڵاتییان دامەزراوە بانکییەکاندا.

زیا هندی ئەوەشیخستەڕوو کە بەمدواییە پارەدانی ئەلیکترۆنی گۆڕانکاریی بەرچاوی دروستکردووە و لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا تەنها لە بانکی ڕافیدەیندا سێ تا چوار ترلیۆن دینار کۆکراوەتەوە و وتیشی: “پێستر ئەم پارەیە کات و توانایەکی زۆریان لە مامەڵە کاغەزییە بێزارکەرەکاندا بەفیڕۆ دەدا، بەڵام ئێستا پارەکە بووەتە ژمارەی ئەلیکترۆنی و ڕاستەوخۆ بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان حەواڵە دەکرێت”.

بەئامانجگرتنی نەوتی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە قەیرانی ئابووری جیهانی لێدەکەوێتەوە
پێت بەئامانجگرتنی نەوتی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە قەیرانی ئابووری جیهانی لێدەکەوێتەوە
سەرۆکی شارەوانی سلێمانی: بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا چاوەڕێی ئەنجوومەنی وەزیرانین
دوات سەرۆکی شارەوانی سلێمانی: بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا چاوەڕێی ئەنجوومەنی وەزیرانین
پەیوەندیدار