کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی 9 راگەیەندرا



ماڵپەڕێکی عێراقی کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات و دەڵێت: رۆژی سێشەممە دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات.

مالپەڕی (بغداد الیوم) لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردووەتەوە، کە کەمیی لە بڕی ئەو پارەیەدا هەیە کە بۆ مووچەی موچەخۆرانی هەرێم تەرخانکراوە و بڕیارە سبەی یەکشەممە حكومەتی ناوەند بڕێك پارەی دیكە بخاتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم”.

دەشڵێت:”دوای گەیشتنی پارەكە، وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچە ڕادەگەیەنێت و بە ئەگەرێكی زۆرەوە ڕۆژی سێشەممە دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات و تا ڕۆژی پێنجشەممە مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەشدەكرێت”.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە کە حکومەتی هەرێم چەند ڕۆژێک پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، مووچەی تەواوی مووچەخۆران بۆ مانگی (ئەیلول) دابەش دەکات، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ فشارە ناوخۆییەکان و لەگەڵیدا دەیكاتە ئامرازێك بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن”

جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان: دانا ئەحمەد مەجید بە هیچ شێوەیەک رێکخەری گشتی نییە
پێت جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان: دانا ئەحمەد مەجید بە هیچ شێوەیەک رێکخەری گشتی نییە
چەند فەرمانگەیەك كارەكانیان تا دوای هەڵبژاردن ڕادەگرن
دوات چەند فەرمانگەیەك كارەكانیان تا دوای هەڵبژاردن ڕادەگرن
پەیوەنیدر