دوای ئەو هەڵكشانە نائاساییەی لە بەهای دۆلار ڕوویدا بەرامبەر بە دیناری عێراق، جارێكی دیكە بەهاكەی ڕووی لە دابەزینە و هاوكات بەهۆی گرژییەكانی ناوچەكەوە نرخی تمەنی ئێرانی زیاتر دابەزینی تۆماركردووە.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی دۆلار ئەمڕۆ شەممە زیاتر دابەزیوە و لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا بەهای 100 دۆلار بە 183 هەزار و 850 دینار بوو، بەڵام لەكاتی ئَوارەدا دابەزی بۆ 153 هەزار دینار.
ڕاشیگەیاند، بەهای تمەنی ئێرانی دابەزیوە و لە ئێستادا 25 هەزار دیناری عێراقی بەرامبەرە بە یەك ملیۆن تمەنی ئێرانی.
وتیشی، “بەهای 100 دۆلار نزیكەی 6 ملیۆن و 250 هەزار تمەنە”.
لەگەڵ هێرشە مووشەكییەكەی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل لە شەوی 1ی ئەم مانگەدا و دواتر هەڕەشەكانی ئەو وڵاتە بۆ وەڵامدانەوەی، بەهای دۆلار بەرزبووەوە و بەهای تمەن ڕووی لە دابەزین كرد، بەڵام لە ئێستادا بەهای دۆلار دابەزیوەتەوە و بەهای تمەنیش زیاتر دابەزیوە.