بافڵ تاڵەبانی: دەمانەوێت ڕەوشتی كۆمەڵگەكەمان بپارێزین



سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەڤەری ڕاپەڕین بانگەشەی هەڵبژاردن ئەنجام دەدات و ڕایدەگەیەنێت، كۆتایی بەم حكومەتە گەندەڵە دەهێنین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لە وتاری بانگەشەی هەڵبژاردن ڕایگەیاند، “دەڤەری راپەڕین سڵاو، عاجز مەبن، بەنیازبووم نەیەم بۆ ئێرە، وتیان پێویست ناكات، وتیان جەماعەتی دەڤەری راپەڕین خۆمانن”.

ڕاشیگەیاند، “مامۆستا عەلی باپیر و مامۆستا سەڵاحەدین زۆر خۆشەویستن، ئەیانەوێت ئەخلاقی میللەتەكەمان بپارێزین، ئایا ئێمەش ئەوەمان ناوێت؟ئێمەش دەمانەوێت ڕەوشتی كۆمەڵگەمەمان بپارێزین”.

وتیشی، “با پێتان بڵێم بۆ یەكێتی؟ چونكە گۆڕانكاری تەنیا بە یەكێتیی دەكرێت”.

سەرۆكی یەكێتی جارێكی دیكە پەیامی حزبەكەی دووبارە كردەوە و تی، “كۆتایی بەم حكومەتە گەندەڵە دەهێنین، بڕۆن پشکنین بۆ پارەکانمان بکەن بزانن کێ دزە و کێ گەندەڵە؟”.

وتيشى، “سەیر بكەن پارتی چۆن ئەزیەتی كوردانی دیكە دەدەن لە پارچەكانی دیكەی كوردستان، ئەوە كوردایەتییە؟”.

لاهور شێخ جەنگی: ناكۆكی یەکێتی و پارتی لەسەر قوتی خەڵک نییە لەسەر گیرفانی خۆیانە
پێت لاهور شێخ جەنگی: ناكۆكی یەکێتی و پارتی لەسەر قوتی خەڵک نییە لەسەر گیرفانی خۆیانە
وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەران ڕاگەیەنرا
دوات وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەران ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار