مەحمود محەمەد: سلێمانی كۆمەڵێك ڕابردووی زۆر ناخۆش و پڕ تێكۆشانی هەیە



وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پەیمان بە خەڵكی شاری سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین دەدەین هەموو توانای خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ هەموو ئەو نادادیەی كە دابەشكردنی خزمەتگوزاری هەیە تەعویزی بكەینەوە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەرامبەر بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەئامادەبوونی سیداد بارزانی، نوێنەری سەرۆکی پارتی و عەلی حســـێن و هێمن هەورامی، زاگرۆس فەتاح، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ڕێباز حەملان و ژمارەیەک لە سەرکردایەتی پارتی، مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی بینای نوێی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین دانرا.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە وتارێكدا ڕایگەیاند، پارتی دەڵێت، ئەگەر لەگەڵ خەڵك دەستبخەینە ناو دەستی یەكتر دەتوانین بەرەوپێش بچین و پارتی دەیەوێت هەموو سنوورەكانی عەشیرەتی ببڕێت، چونكە لە كاتی تاریكیدا دروستبوو بۆ ئەوەی ڕووناكی بداتە خەڵكی كوردستان.

ڕاشیگەیاند، ئامانجی پارتی بەئامانج گەیاندنی خەڵكی كوردستانە بۆ مافەكانی، پارتی دەتوانێت ئومێد بداتە خەڵك، نامانەوێت خەڵك بێ ئومێد ببێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لایەنێك بەشێوەیەكی گرژ و زبر بانگەشە دەكات، كە لە خۆی ئەمین نییە دەتوانێت چی بكات.

وتیشی، “پەیمان بە خەڵكی شاری سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین دەدەین هەموو توانای خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ هەموو ئەو نادادیەی كە دابەشكردنی خزمەتگوزاری هەیە تەعویزی بكەینەوە بۆ ئەوەی ئەم حاڵەتە دواكەوتووییەی بە عەمدی كراوە چارەسەر بكەین”.

جەختیشی كردەوە، “سلێمانی كۆمەڵێك ڕابردووی زۆر ناخۆش و پڕ تێكۆشانی هەیە و كە سەیری سلێمانی دەكەیت هەست دەكەیت هیچ ڕێزێك لە قوربانییەكانی نەگیراوە”.

وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەران ڕاگەیەنرا
پێت وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەران ڕاگەیەنرا
بوومەلەرزەیەك پارێزگای سلێمانی هەژاند
دوات بوومەلەرزەیەك پارێزگای سلێمانی هەژاند
پەیوەنیدر