دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك لە ناوچەی شارباژێڕ لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕوویدا و بەشێكی زۆری هاووڵاتیان هەستیان پێی كردووە.
سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی و بوومەلەرزەزانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوای کەمتر لە 20 کاتژمێر لە پێشبینیەکەمان بۆ ڕوودانی بوومەلەرزە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە كاتژمێر 1:57 خوولەك بوومەلەرزەیەك لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆماركرا.
ڕاشیگەیاند، بوومەلەرزەكە لە ناوچەی پێنجوێنن و شارباژێڕ بووە و چەقی بوومەلەرزەكە لە گوندی (زەلان) بووە.
ئاشكراشی كرد، بوومەلەرزەكە بە گوڕی 3 پلە بە پێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی 6 كیلۆمەتر لە ناخی زەوی بووە.