وەزیری ئاوەدانکردنەوە لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی و کشانەوەی حزبەکەی لە حکومەت ڕایگەیاند” ته‌نها پابه‌نده به بڕیاری جڤاتی هه‌ڵبژێردراوی نیشتمانی و بڕیاری هیچ كه‌سێكی دیكه بۆ كشانه‌وه له حكومه‌ت په‌سه‌ند ناكات”.
دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن له پشكی گۆڕان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا له مەکۆی گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی ڕایگه‌یاند، به‌پێی ده‌ستووری ناوخۆی گۆڕان پێویسته جڤاتی نیشتیمانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و رێكخه‌ری گشتی هه‌ڵبژێرن، له رابردوودا ژووری هه‌ڵبژاردن وەک لایەنی بەرپرسیار له هه‌ڵبژاردنی خانه و رێكخه‌ر وادە و کاتی هەڵبژاردنی دیاریکرد و دەبوایە لە 7ـی مانگی ئەیلوول ئه‌ندامانی خانه و رێكخه‌ری ههڵبژێردرانایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه پرۆسەکە پەکخرا.
ئاماژەی بەوەشدا، هه‌موان ده‌زانن له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا گۆڕان كۆنفرانسی نیشتیمانی به‌ست و دواتر هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی گۆڕان دهسیتپێكرد، و لەگەڵ ئەوەدابوین كه دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید بكرێته رێكخه‌ری گشتی گۆڕان به‌پێی رێكاره ده‌ستورییه‌كان نه‌ك به‌شێوازێكی ناده‌ستوری و نایاسایی.
دانا عه‌بدولكه‌ریم وتیشی، لە کانوونی دووەمی ئەمساڵدا له كۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕاندا بابەتی كشانه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌ت هاتە ئاراوە، و له‌به‌رده‌م هه‌زار ئه‌ندامی كۆنفرانسدا پێمڕاگه‌یاندن كه ئێوه ئه‌گه‌ر ئێستا بڕیار ده‌ده‌ن گۆڕان له حكومه‌ت بكشێته‌وه من یه‌كه‌م كه‌سم و 100% پابه‌ند ده‌بم پێوه‌ی، بەڵام ئەوکات بڕیار نەدرا، وتیشی” له رۆژی 9ـی ئەیلوول كۆبونه‌وه‌یه‌ك كراوه به‌ناوی جڤاتی نیشتیمانییه‌وه و كه ئه‌و برایانامان ڕێكیان خستوه و شوێنێكیان كردوه به مه‌كۆ بۆ خۆیان، دوو بڕیاریانداوه هه‌ردوو بڕیاره‌كه‌ی ئه‌و رۆژه پوچه‌ڵن و كاریان پێناكرێت”.