کۆمسیۆن وادەی کۆتاییهاتنی بانگەشەی هەڵبژاردنی دیاریکرد



ئەمرۆ شەممە، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق ڕایگەیاند، وادەی بانگه‌شه‌ی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە شەوی 15/10/2024 کۆتایی پێدێت.

هاوکات وتیشی”لە هیچ بارودۆخێکدا  ئەم وادەیە درێژ ناکرێتەوە”.
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق ڕایگه‌یاند: وادەی یاسایی بۆ بانگه‌شه‌ی هەڵبژاردنەکان 48 سەعات پێش دەستپێکردنی پڕۆسەی دەنگدان كۆتایی پێدێت.

ڕاشیگەیاند، بانگەشەی هەڵبژاردن سەعات 12ی شەوی 15ی تشرینی یەکەم رادەگیرێت و پێویستە لایەنەکان پابەندی بڕیارەکانی کۆمسیۆن بن و لەکاتی کۆتایهاتنی وادەکە، بانگەشەی هەڵبژاردن رابگرن.

بڕیارە لە18ی ئەم مانگە دەنگدانی تایبەت و لە  20 ی 10 دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان  لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت. ئەمەش دەبێتە دووەمین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بەشێوازی فرەبازنەیی ئەنجامدەدرێت و ھەرێمی کوردستان بەسەر ٤ بازنەی ھەڵبژاردن دابەشکراوە، یەکەمین خولی پەرلەمان دەبێت کە ژمارەی ئەندامانی دەبێتە ١٠٠ ئەندامی ھەڵبژێردراو.

سودانی: دەبێت گەرنتی پاراستنی دەنگی دەنگدەران بکرێت
پێت سودانی: دەبێت گەرنتی پاراستنی دەنگی دەنگدەران بکرێت
ئێران هەرزانترین وڵاتە لە بەنزیندا
دوات ئێران هەرزانترین وڵاتە لە بەنزیندا
پەیوەنیدر