ئاماری پێشێلکارییەکان لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا



وتەبێژی کۆمیسیۆن: تا ئێستا 39 سکاڵا و 26 پێشێلکاری تۆمار کراوە

ئەمرۆ شەممە جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند: ” تا ئێستە 26 پێشێلکاری و 39 سکاڵا تۆمار کراوە.

وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند: “ژمارەی ئەو سەرپێچیانەی کە لە ڕێگەی لێژنە لاوەکییەکانی ناو فەرمانگەکانەوە تا ئێستە لەلایەن لیژنەی ناوەندییەوە وەرگیراوە، 26 پێشێلکارییە، کە هەندێکیان بە بڕیاری ئەنجوومەن دەرچوون و هەندێکی دیکەشیان لە ژێر لێکۆڵینەوە و شیکاریدان.

ئاماژەی بەوەشدا”ژمارەی ئەو سکاڵایانەی ئاراستەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کراوە تا ئێستا بونەتە 39 سکاڵا. “چەندان سەرپێچی تۆمار کراوە، هەروەها کێشەی زۆرمان لە وتاری میدیایی لایانەکان هەیە کە زۆر جار ئاگادارمان کردوونەتەوە، دەبێت وتارەکانیان بەپێی ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆن بێت”

جەختی لەوەش کردەوە، “کەس ناتوانێت کارتی بایۆمەتری کەسێکی دیکە بەکاربهێنێت، تەنیا دەنگدەر دەتوانێت بە کارتی خۆی دەنگ بدات “.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر لای خۆیەوە عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو، کۆمیسیۆنی باڵا لەلایەن تیمەکانیەوە بە وردی چاودێریی شێوازی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان دەکات و هەروەها لایەنی سەرپێچیکار سزا دەدات.

 

لەکەلار ڕێگایەک دادەخرێت
پێت لەکەلار ڕێگایەک دادەخرێت
پشت ئێشە.. کەی نیشانەی مەترسییە؟
دوات پشت ئێشە.. کەی نیشانەی مەترسییە؟
پەیوەندیدار