بانگەوازێکی بەپەلە لە بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێنی هەولێرەوە



بانکی خوێن داوا لە هاووڵاتیان دەکات ئەوانەی ناسنامەیان لە بانکی خوێن داناوە بۆ قەرەبووی خوێن سەردانی بانکی خوێن بکەن بۆ وەرگرتنەوەی.

د.صانع أبابكر ئەرگووشی بەڕێوەبەری بانکی خوێنی هەولێر ئاماژە بەوەدەکات، دوای ئەوەی پتر لە سێ ساڵە بانکی خوێن بە میکانیزمێکی تۆکمە کارەکانی رایی دەکات بۆ راگرتنی هاوسەنگی نێوان خوێنی وەرگیراو لە خوێن بەخش و خۆینی دابین کراو بە نەخۆش، هەروەها دوای بە دیجیتاڵ کردنی سیستەمی بانکی خوێن، باڵانسێکی باش لە بانکی خوێن دروست بوو کە وای کرد قۆناغبەندیەکی نوێ بەرجەستە بکرێت.

ڕاشیگەیاند، قۆناغەکان بریتین لە:

قوناغی یەکەم، نەمانی بانگەوازی بەپەلە بۆ کۆکردنەوەی خوێن.

قۆناغی دووەم، دابین کردنی بالانسی خوێن بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی تایبەت هاوشێوەی نەخۆشخانەکانی کەرتی گشتی.

قۆناغی سێیەم ، کە ئێستا بۆ ماوەی یەک هەفتە رایدەگەیەنین بە شێوەیەکی ئەزموونی، لە رۆژی یەک شەممە 12\10\2024 تا پێنج شەممە 17\10\2024 ئەوش دابین کردنی خوێنە بۆ سەرجەم پێویست بووانی خوێن بە ڕێژەی بەخشینی 50% تا 100%، بۆیە داواکارین لەو هاووڵاتیانەی ناسنامەیان لە بانکی خوێن داناوە بۆ قەرەبووی خوێن سەردانی بانکی خوێن بکەن بۆ وەرگرتنەوەی چونکە بەخشراون.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو، ئەگەر ناسنامەت لە بری 1 یان 2 یەکەی خوێن داناوە، تۆ 100% بەخشراوی، وەرە ناسنامەکەت وەربگرەوە، یان ئەگەر ناسنامەت لە بری 3 یان 4 یەکەی خوێن داناوە، یەک یەکەی خوێن ببەخشە، لەوانی تر بەخشراوی، و ئەگەر ناسنامەت لە بری 5 یەکەی خوێن یان زیاتر داناوە، دوو یەکەی خوێن ببەخشە، لەوانی تر بەخشراوی.

پشت ئێشە.. کەی نیشانەی مەترسییە؟
پێت پشت ئێشە.. کەی نیشانەی مەترسییە؟
بڕێکی تر لە پارەی گەنمی جوتیاران خەرجدەکرێت
دوات بڕێکی تر لە پارەی گەنمی جوتیاران خەرجدەکرێت
پەیوەندیدار