بڕێکی تر لە پارەی گەنمی جوتیاران خەرجدەکرێت



بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی وادەی هاتن و دابەشکردنی بڕێکی تری پارەی گەنمی جوتیاران ئاشکرا دەکات و دەڵێت” بڕەکەی 45 ملیار دینارە”.

ئەمڕۆ شەممە، نەسرین ئەحمەد بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلیمانی و هەڵبجە ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بریاریداوە بە خەرجکردنی 45 ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، کە 20 ملیاری بۆ سلێمانی و هەڵەبجە، و 15 ملیاری بۆ هەولێر و 10 ملیاریش بۆ جوتیارانی پارێزگای دهۆکە.

نەسرین ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا، “سبەی رێکارەکانی وەرگرتنی پارەکە دەستپێدەکەین .”

ئاماژەی بەوەشکرد”ئەگەر گرفت دروست نەبێت، وەرگرتنی پارەکە 3 ڕۆژی پێدەچێت و دواتر بەسەر جوتیاراندا دابەش دەکرێت.”

بانگەوازێکی بەپەلە لە بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێنی هەولێرەوە
پێت بانگەوازێکی بەپەلە لە بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێنی هەولێرەوە
ڕێگاکانی تەوتین ئاشکرا کرا
دوات ڕێگاکانی تەوتین ئاشکرا کرا
پەیوەندیدار