تەلئەبیب ئامانج و وادەی هێرشکردنە سەر ئێرانی دیاری کردووە



بەرپرسانی ئەمریکیی: تەلئەبیب ئامانج و وادەی هێرشکردنە سەر ئێرانی دیاری کردووە

 

سۆمەرییە نیوز بڵاویکردەوە، بەرپرسانی ئەمریکی ئاشکرایان کردووە کە تەلئەبیب ئامانج و وادەی وەڵامدانەوەی بۆ ئێران داناوە کە ژێرخانی سەربازی و نەوتیش دەگرێتەوە.

میدیا ئەمریکییەکان بە پشت بەستن بە بەرپرسانی ئەمریکی و ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، بەرپرسانی ئەمریکی پێیان وایە هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ ئەوەی ئیسرائیل دامەزراوە ئەتۆمییەکان بکاتە ئامانج، بەڵام لە هەمان کاتدا جەختیان لەوە کردەوە کە ئیسرائیلییەکان بڕیاری کۆتایییان نەداوە سەبارەت بە کات و چۆنێتی وەڵام دانەوەی ئیرانییەکان.

میدیا ئەمریکییەکان ئاشکرایانکردووە، ئەمریکا بە دیاری کراوی نازانێت کەی وەڵامدانەوەکە ڕوودەدات، بەڵام ڕایانگەیاندووە کە سوپای ئیسرائیل ئامادەیە لە هەر کاتێکدا ئەو فەرمانە جێبەجێبکات.

ڕێگاکانی تەوتین ئاشکرا کرا
پێت ڕێگاکانی تەوتین ئاشکرا کرا
کاریگەری قاوە لەسەر مێشک
دوات کاریگەری قاوە لەسەر مێشک
پەیوەندیدار