سەڵاحەدین بەهائەدین: ئەم هەڵبژاردنە ئەتوانێت گۆڕانکاری گەورە بکات



ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لەبانگەشەی هەڵبژاردن بۆ حزبەکەی رایگەیاند” ئەم هەڵبژاردنە ئەتوانێت گۆڕانکاری گەورە بکات”.

سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، ئەمڕۆ لە بانگەشەی حزبەکەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە سلێمانی ڕایگەیاند، جیاوازی ئەم هەڵبژاردنە ئەو تا و لەرزە زۆرەیە کە تووشی دەسەڵات بووە و لێی کردووە بە وڕێنە و بەم مەترسییەی دەسەڵات هەستی پێ دەکات پێمان ئەڵێت ئەم هەڵبژاردنە ئەتوانێت گۆڕانکاری گەورە بکات.

ئاماژەی بەوەشدا، لەماوەکانی ڕابردوودا بینیوتانە جگە لە وەزیری یەکگرتوو لەپێناوی خەڵک و جگە لە پەرلەمانتارانی یەکگرتوو لە پێناوی شکۆی پەرلەمان و سەروەری یاسا کەستان بینیوە دەست لەکار بکێشێتەوە؟! هیچ لایەنێکتان بینی وەک یەکگرتوو پۆستەکانی بکاتە قوربانی خەمی خەڵک و لێپێچینەوە لە سەرۆکی حکومەت و لە یەک کاتدا دەست هەڵبگرێت لە سەرجەم پۆستەکانی بادینان لەلایەک و پۆستەکانی وەزیری کارەبا و بەرێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی لەلایەکی دیکە لەپێناوی خەمی خەڵک.

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو وتیشی: ئێمە شانازی ئەکەین بە رابردوومان بەڵام هێزەکانی دەسەڵات شەرم لە ڕابردوویان ئەکەن، ئێمە شەڕمان لەگەڵ شەخسەکان نییە، شەڕمان لەگەڵ ئەوانەیە کە گەندەڵی ئەکەن و سەروەت و سامانی میللەت بەهەدەر ئەدەن، خاکفرۆشی ئەکەن و هێزی بێگانە پەلکێشی خاکی کوردستان ئەکەن.

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو داوای لە سەرجەم هێزەکانی دەرەوەی دەسەڵاتکرد هەنگاوی زیاتر بۆ کاری پێکەوەیی بنێین بۆ خزمەتی خاک و گەل و نیشتیمان بیروبۆچوونەکانمان یەک بخەین، پەیامێکیشی ئاڕاستەی هاووڵاتیانی نارازی کردو ڕایگەیاند: تکاتان لێئەکەم رۆژی ٢٠/١٠ بچنە سه ر سندوقەکانی دەنگدان و گلەیی و گازاندەکانتان بە نەچوونە سەر سندەقەکانی دەنگدان تەنها خزمەت بە دەسەڵاتداران دەکات بۆ راستکردنەوەی چەوتییەکانی حوکمرانی ٣٠ساڵی ڕابردوو بجنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

یەکەمین پاڵەوانیەتی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل (ئۆفرۆد) بەڕێوە چوو
پێت یەکەمین پاڵەوانیەتی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل (ئۆفرۆد) بەڕێوە چوو
مەسرور بارزانی: قەرەبووی ناخۆشییەکانی مامۆستایان دەکەینەوە
دوات مەسرور بارزانی: قەرەبووی ناخۆشییەکانی مامۆستایان دەکەینەوە
پەیوەندیدار