بۆ خزمەتی کەرتی وەرزش سێ ملیار دینار تەرخانکرا



قوباد تاڵەبانی بڕی سێ ملیار دیناری وەک پشتیوانی و خزمەت لە بواری کەرتی وەرزش تەرخانکرد.

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی مام جەلال لە کۆبونەوەی لەگەڵ بۆردی وەرزش و لیژنەی باڵای وەرزشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بڕی زیاتر لە سێ ملیار دیناری بۆ خزمەتکردنی کەرتی وەرزشی کوردستان تەرخانکرد.

بەپێی هەواڵێکی میدیای یەکێتی ئەو بڕە پارەیە بۆ دروستکردن و نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستی بۆ یاریگاکان لە پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان و قەزای بەردەڕەش لە پارێزگای دھۆک تەرخاندەکرێت.

ئەو بودجەیە بۆ ٣١ پڕۆژە تەرخانکراوە، ژمارەیەک یاریگا نۆژەندەکرێنەوە، چەند یاریگەیەکیش دروستدەکرێن و پێداویستییەکانی چەند یاریگایەکی دیکەش دابیندەکرێت.

 

 

 

دەستدرێژی سێکسی بۆسەر ئافرەتان ڕوو لە زیادبوونە
پێت دەستدرێژی سێکسی بۆسەر ئافرەتان ڕوو لە زیادبوونە
بانگەشەی حزبەکان و پەرلەمانی ئەمجارە
دوات بانگەشەی حزبەکان و پەرلەمانی ئەمجارە
پەیوەندیدار