ڕێکخراوی نیهۆن هیدانکیۆی خەڵاتی نۆبڵی پیدەبەخشرێت



خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەخشرایە نیهۆن هیدانکیۆی ژاپۆنی لەپای هەوڵەکانی بۆ هاوکاریکردنی بەرکەوتووانی چەکی ناوەکی.

لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ لە نەرویج ڕۆژی هەینی11ـی تشرینی یەکەم  ڕایگەیاند، ڕێکخراوی ژاپۆنی نیهۆن هیدانکیۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٤ی بەدەستهێناوە، ئەمەش وەک ڕێزلێنانێک بۆ “هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە جیهانێکی دوور لە چەکی ئەتۆمی”.

نیهۆن هیدانکیۆی ژاپۆنی کە ڕێکخراوێکی مەدەنیە بۆ هاوکاریکردنی ڕزگاربووانی بۆمبی ئەتۆمی لە هێرۆشیما و ناگازاکی کە بە هیباکوشا ناسراوە.

جێگای سەرنجە کە هەموو خەڵاتەکانی نۆبڵ بە شێوەیەکی نەریتی لە ستۆکهۆڵم دەبەخشرێن، لە کاتێکدا تەنها خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە ئۆسلۆ دەبەخشرێت.

ئاسمانی چەند وڵاتێک بەڕووی ئیسرائیل داخرا
پێت ئاسمانی چەند وڵاتێک بەڕووی ئیسرائیل داخرا
کۆمسیۆن: تاقیکردنەوەی دەنگدانی پێشوەختە نییە
دوات کۆمسیۆن: تاقیکردنەوەی دەنگدانی پێشوەختە نییە
پەیوەندیدار