ئاسمانی چەند وڵاتێک بەڕووی ئیسرائیل داخرا



بۆ هێرشکردنە سەر ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە چەند وڵاتێکی عەرەبی ئاسمانیان بەڕووی ئیسرائیلدا داخست.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی  سەبارەت بە نارەزایەتی چەند دەوڵەتێكی عەرەبی لەبارەى بەكارهێنانی ئاسمان و زەوی وڵاتەكەیان بۆ هێرشكردنە سەر ئێران و ئاگاداركردنەوەی ئەمریكا، ڕاپۆرتێكی بڵاوكردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەکە، هەریەکە لە وڵاتانى ئوردن، قەتەر، ئیمارات و سعودیە ئیدارەی ئەمریكایان ئاگادار كردووەتەوە، كە نایانەوێت ئەمریكا یان ئیسرائیل ژێرخانی سەربازی یان ئاسمانییان بۆ هەر هێرشێک دژی ئێران بەكاربهێنێت، چونكە مەترسی هێرش بۆسەر ژێرخانی نەوتی دەوڵەتانی كەنداوی عەرەبی دروست دەبێت.

لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، تاران لە ڕێگەی پەیوەندیە دیپلۆماسییە نهێنییەكانەوە هەڕەشەی كردنە ئامانجی وڵاتانی كەنداوی كرد، ئەگەر خاكەكەیان بەكاربهێنرێت بۆ هێرشكردنە سەر ئێران، ئەوانیش وڵاتانی ئوردن، قەتەر، ئیمارات، سعودیە و چەند وڵاتێکی تر هەن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، مەترسی هێرش بۆ ژێرخانی نەوتی دەوڵەتانی كەنداوی عەرەبی، هەروەها بۆ سەر دامەزراوە سەربازییەكانی ئەمریكا و هاووڵاتیانی ناوچەكە لە ئارادایە، بۆیە ئەو وڵاتانە ئیدرەی بایدنیان لەو پێشهاتە ئاگادار کردۆتەوە كە نایانەوێت ئەمریكا و ئیسرائیل ژێرخانی سەربازی یان ئاسمانییان لە هیچ ئۆپەراسیۆنێكی هێرشبەرانە دژی ئێران بەكاربهێنێت.

سێ بەرپرسی ئەمریكی و ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە، ئیدارەی بایدن ئەو بیرۆكەیە قبوڵ دەكات كە ئیسرائیل بەم نزیکانە هێرشێكی گەورە بۆ سەر ئێران دەستپێدەكات، بەڵام ترسی ئەوەی هەیە كە لێدان لە هەندێك ئامانجی دیاریكراو ببێتە هۆی پەرەسەندنی بەرچاوی شەڕ لە ناوچەكە.

داواکارییەک لە وانەبێژان دەکرێت
پێت داواکارییەک لە وانەبێژان دەکرێت
ڕێکخراوی نیهۆن هیدانکیۆی خەڵاتی نۆبڵی پیدەبەخشرێت
دوات ڕێکخراوی نیهۆن هیدانکیۆی خەڵاتی نۆبڵی پیدەبەخشرێت
پەیوەندیدار