ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران کسانەوەی بزوتنەوەکەی لە حکومەت ڕاگەیاند.
دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران بە وەکالەت، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، لە کۆبونەوەی نائاسایی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بە زۆرینەی دەنگ بڕیاردرا، بزوتنەوەی گۆڕان لە هەردو حکومەتی هەرێم و حکومەتی خۆجێی بکشێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەم بڕیارەمان بەپرس و ڕاوێژ لەلایەن بەرپرس و کەسی شارەزا و لەدەرەوەی گۆران دراوە، و لە هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی خۆجێی دەکشێینەوە.
ڕێکخەری گشتی وتیشت، لە ڕابردوودا و ئەزمونی بەشداریمان لە کابینەی 9ـی حکومەتی هەرێم سەرکەوتوو نەبوو، ئەوکارنامەیەی لەلایەن گۆرانەوە ئامادەکرابوو، لەلایەن حکومەتەوە جێبەجی نەکرا.
دانا ئەحمەد مەجید جەختیشیکردەوە، وەک بزوتنەوەی گۆران بەڵێن دەدەین هەڵەکان ڕاست دەکەینەوە، و بە ستراتیجییەکی نوێوە دەگەڕێتەوە مەیدان، بە پەیامی کاک نەوشیروان ڕوو لە خەڵک و دوور لە پۆست و دەسەڵات بەردەوام دەبین.
هاوکات ڕاشیگەیاند، دووبارە داوای لێبوردن دەکەین لە جەماوەر و لایەنگران و خەڵکی کوردستان، لێرەدا بانگەواز دەکەین لەم قۆناغەدا لەگەڵمان بن بەیەکەوە دەبینە ئۆپۆزسیۆنی سیاسی لەهەرێم.