رێگای هەولێر – کۆیە دەکرێت بە دوو ساید



سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەردی بناغەی دووسایدکردنی ڕێگای هەولیر-کۆیەی دانا.

رۆژی پێنجشەممە 10/10 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەم رێگەیە دەتوانێت ئاسانکارییەکی زۆر بکات بۆ بەستنەوەی شاری کۆیە و تەقتەق و دەوروبەری بە هەولێر.

ئاماژەی بەوەشدا، پرۆژەکە یارمەتیدەری بەستنەوەی هەردو پارێزگای هەولێر و سلێمانیە و تەواوکردنی دووسایدی ئەو دوو پارێزگایە و سەرەنجام بەستنەوەی شارەکانە بە یەکتر.

پڕۆژەی رێگای دوسایدی هەولێر – کۆیە درێژییەکەی ٣٨ کم و گوژمەی پڕۆژەکەش ٤٠٣ ملیار دینارە، لەلایەن کۆمپانیای ئاوزانەوە جێبەجێ دەکرێت.

وەزارەتی دارایی ئاگادارارییەکی بڵاوکردەوە
پێت وەزارەتی دارایی ئاگادارارییەکی بڵاوکردەوە
لەتیف ڕەشید  پیرۆزبایی لە سەرۆك کۆماری تونس دەکات
دوات لەتیف ڕەشید  پیرۆزبایی لە سەرۆك کۆماری تونس دەکات
پەیوەنیدر