عادل ئیمام بەیەکجاری وازی لەکاری هونەری هێنا



هونەرمەند عومەر مستەفا متوەلی کوڕی هونەرمەندی کۆچکردوو مستەفا متوەلی و کوڕەزای عادل ئیمام دووپاتیکردەوە کە ئەو هونەرمەندە گەورەیە بۆ هەمیشە لەکاری هونەری دوورکەوتەوە.

لە بەیاننامەیەکدا بۆ ڕۆژنامە ناوخۆییەکانی میسر خانەوادەی عادل ئیمام، هونەرمەند و ئەکتەری بەناوبانگ و ناوداری عەرەب وازهێنانی ئەو هونەرمەندەیان لەکاری هونەری و نواندن راگەیاند.

مێتوالی جەختی لەوە کردەوە کە عادل ئیمام لە دۆخێکی تەندروستی باشدایە، بۆیە ئەو دەنگۆیانەی لەسۆشیال میدیا لەسەر تەندروستی و دۆخی دەوترێت دوورە لە راستییەوە.

سەرۆکی سەندیکای ئەکتەرانی میسری، ئەشرەف زەکی، پێشتر وردەکارییەکانی باری تەندروستی هونەرمەند عادل ئیمامی ئاشکرا کردبوو، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بەردەوام لە پەیوەندیدایە لەگەڵیدا، هەروەها پشتڕاستیکردەوە کە عادل ئیمام “تەندروستی زۆر باشە”.

ئێستا عادل ئیمام تەمەنی ٨٤ ساڵە و بە ناوداسرترین هونەرمەند و ئەکتەری عەرەبی دادەنرێت، هاوکات خاوەنی سەدان کاری دراما و فیلم و سانۆگەرییە و زۆربەیان بە زمانی تەنز و ڕەخنە لە دەسەڵات و حکومڕانی میسر و وڵاتانی عەرەبی پێشکەش کراون.

داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی بڵاوکرایەوە
پێت داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی بڵاوکرایەوە
هەڤاڵ ئەبوبەکر: بێبەریبوونی خۆمان لە هەردوو ماڵەکەی بزوتنەوەی گۆڕان ڕادەگەیەنین
دوات هەڤاڵ ئەبوبەکر: بێبەریبوونی خۆمان لە هەردوو ماڵەکەی بزوتنەوەی گۆڕان ڕادەگەیەنین
پەیوەندیدار