وەزیری دارایی بڕیاریدا بەخەرجکردنی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70.
وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، لەسەر بنەمای گفتوگۆ و ڕێکەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وەزارەتی پێشمەرگە، کە پێویستە تا کۆتایی ئەمساڵ دۆسیەی سەرجەم خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی حەفتا ڕەوانەی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی لەوەزارەتی پێشمەرگە بکرێت و دوای وردبینی و پەسەند کردنی دۆسیەکان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، بەبڕیاری ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری تەمویلی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70 کراو لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەکانیان دابەش دەکرێت.