دەوامی زانکۆی سلێمانی دەستپێدەکات



یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران وادەی دەستپێکردنی دەوامی زانکۆی سلێمانی ڕاگەیاند و دەڵێت”گرفتی بەشە ناوخۆییەکان چارەسەر دەکرێت”.

شیروان حەمە ساڵح یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران لە لێدوانێکیدا بۆ خەڵك-ڕایگەیاند، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی زانکۆ بڕیارە لە 22ی ئەم مانگە دەرگای زانکۆی سلێمانی بە ڕووی خوێندکاراندا بکرێتەوە و دەست بە ڕاییکردنی مامەڵەکانی وەرگرتن و دانانیان لە بەشە ناوخۆییەکان بکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، گرفتی زانکۆ لە دابینکردن و پاککردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان چارەسەر دەکرێت، بۆ پاککردنەوە و چاکسازی لە بەشەناوخۆییەکان نوسراومان بەرزکردۆتەوە بۆ تەرخانکردنی بڕی پارە، گرفتەکەش لە دواکەوتنی ڕەزامەندیدانەکەیدا دروستبووە، چونکە خوێندکارێکی زۆرمان لە بەشە ناوخۆییەکان هەیە و کەمی خزمەتگوزاری کاریگەری لەسەر دەوامی خوێندکاران هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، ساڵانە بڕی نزیکەی 700 ملیۆن دینار پێویستە بۆ ئەو پرۆسەیە، و بەشێوەی تەندەرین جێبەجێدەکرێت، هەرچەندە هێشتا پرۆسەکە دەستیپێنەکردووە ناچارین پێش ئەو وادەیە ڕێکارەکانی تایبەت بە خوێندکاران بگرینەبەر.

شیروان حەمە ساڵح راشیگەیاند، وەک زانکۆی سلێمانی ساڵانە پێش وادەی خوێندن بە نزیکەیی لە ناوەڕاست و کۆتایی مانگی شەش دەستدەکەین بەم پرۆسەیە، بەڵام وەڵامی وەزارەت دوادەکەوێت بۆیە دەکەوینە ئەم دۆخەی ئێستا.

سەبارەت بە بوونی یەکەی پێویست بۆ جیگریکردنی ئەو فێرخوازانەی دێنە بەسە ناوخۆییەکان شیروان حەمە ساڵح  ڕوونیکردەوە، ساڵانە سەرجەم ئەو خوێندکارانەی کە پێویستیان بە بەشە ناوخۆییەکانە وەردەگیرێن، و ئەمساڵ بافڵ تاڵەبانی هاوکارمان بووە لە نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی هەندێک پێداویستی بۆیان و دواکارین فێرخوازانیس بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ بەشە ناوخۆییەکان و پێداویستییەکانیدا بکەن.

بڕیارێک بۆ ئەو خویندکارانەی لە دەرەوەی وڵاتن
پێت بڕیارێک بۆ ئەو خویندکارانەی لە دەرەوەی وڵاتن
عێراق ملیۆن و نیوێک تۆن گەنم بە زەرەر دەفرۆشێت
دوات عێراق ملیۆن و نیوێک تۆن گەنم بە زەرەر دەفرۆشێت
پەیوەندیدار