وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: نامانەوێت لوبنان ببێت بە غەززە



بەریتانیا لە هەوڵی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەش دەڵێت نایانەوێت لوبنان ببێت بە غەززەیەکی دیکە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند، لە هەوڵی دانوستاندندان بۆ چارەسەر کردنی ئەو دۆخەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هاتووەتە ئاراوە و وتیشی: هیچ کەس نایەوێت سوپای ئیسرائیل بچێته لوبنانەوە.

لامی جەختیشیکردەوە کە بە هیچ شێوەیەک نامانەوێت لوبنان ببێت بە غەززەیەکی دیکە و لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا لە هەوڵی کەمکردنەوەی گرژییەکاندان.

پێشتریش وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاندبوو هەوڵ دەدەن عێراق بەدووربگرن لەو گرژییانەی ڕووبەڕووی ناوچەکە بووەتەوە.

عێراق ملیۆن و نیوێک تۆن گەنم بە زەرەر دەفرۆشێت
پێت عێراق ملیۆن و نیوێک تۆن گەنم بە زەرەر دەفرۆشێت
گروپە شیعەکان بارەگاکانیان لە بەغدا چۆڵ دەکەن
دوات گروپە شیعەکان بارەگاکانیان لە بەغدا چۆڵ دەکەن
پەیوەندیدار