گروپە شیعەکان بارەگاکانیان لە بەغدا چۆڵ دەکەن



وەک ڕێکارێکی خۆپارێزیی بۆ هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی ئیسرائیل، گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران دەستیان بە چۆڵکردنی بارەگاکانیان کردووە لە بەغدا.

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق لە چاوەڕێی وەڵامدانەوەی ئیسرائیلدان بۆ هێرشە مووشەکیەکانی ئێران کە هەفتەی ڕابردوو ئەنجامی دا دژی ئیسرائیل. هێرشەکەی ئێران جگە لە کوژرانی هاووڵاتییەکی فەڵەستینی، کوژرانی هیچ کەسێکی لە ئیسرائیل لێنەکەوتەوە و ئەمریکاش هێرشەکەی بە بێ کاریگەر وەسفی کرد.

گروپە عێراقییەکان بە پاساوی پشتیوانیکردنی ئەمریکا لە ئیسرائیل بەردەوام جەخت دەکەنەوە کە بنکە ئەمریکییەکان لە عێراق و ناوچەکە دەکەنە ئامانج ئەگەر ئەمریکا بەشداری هەر وەڵامدانەوەیەک بکات بۆ هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل.

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیش بەڵێنی دا تۆڵەی هێرشە مووشەکییەکە لە ئێران بکەنەوە،  لە بەرامبەردا تاران ڕایگەیاند کە لە وەڵامی هەر تۆڵەسەندنەوەیەکدا ژێرخانی ئیسرائیل دەکەنە ئامانج، ئەمەش ترسی هەڵگیرسانی شەڕێکی بەرفراوانتری لە ناوچەکەدا دروست کردووە.

گروپە چەکدارە عێراقییەکانی سەر بە ئێران، لەوانە لیواکانی حزبوڵا، لیواکانی سەیدولشوهەدا و بزووتنەوەی نوجەبا لە دوای هێرشەکانی 7ی ئۆکتۆبەری حەماسەوە بۆ سەر ئیسرائیل، بە پاساوی پشتیوانیکردنی حەماس، ناوبەناو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئاڕاستەی ئیسرائیل دەکەن.

لە دوایین هێرشیشیاندا بۆ سەر بنکەیەکی سوپای ئیسرائیل ژمارەیەک سەربازی ئەو وڵاتە کوژرانو و برینداربوون.

پەرەسەندنی شەری لوبنان و ئەو شەڕەی کە ماوەی ساڵێکە لە نێوان ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززە بەردەوامە، ترسی لە فراوانبوونی بازنەی ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستکردووە.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: نامانەوێت لوبنان ببێت بە غەززە
پێت وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: نامانەوێت لوبنان ببێت بە غەززە
ئێران هۆشداری فراوانبوونی جەنگ دەدات
دوات ئێران هۆشداری فراوانبوونی جەنگ دەدات
پەیوەندیدار