ئێران هۆشداری فراوانبوونی جەنگ دەدات



ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە و وەزیری دەرەوەی ئێرانیش هۆشداری دەدات لە فراوانبوونی جەنگەکە.

ئەمرۆ پێنجشەممە هێرشەکان بۆ سەر غەززە پێدەنێنە 370مین ڕۆژەوە و تۆپباران و هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلیش بۆ سەر کەرتەکە و بە تایبەتیش بۆ سەر کەمپی نوسەیرات و جەبەلیە و شاری خان یونس بەردەوامن.

وەزارەتی تەندروستی لە ئیدارەی کەرتی غەززەش ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا  72 کەس بە هێرشەکانی ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە.

بەرگری شارستانی غەززەش ڕایگەیاند، سوپای  ئیسرائیل گەمارۆیەکی توندی بەسەر باکووری کەرتی غەززەدا سەپاندووە.

لە لایەکی دیکەشەوە، عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دا لەوەی ئیسرائیل هەوڵ دەدات شەڕێکی بەرفراوان لە ناوچەکەدا هەڵبگیرسێنێت.

ئەم لێدوانەش لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل بەردەوام جەختدەکاتەوە کە لە بەرامبەر هێرشە مووشەکییەکەی سەرەتای ئەم مانگە، تۆڵە لە ئێران دەکاتەوە.

گروپە شیعەکان بارەگاکانیان لە بەغدا چۆڵ دەکەن
پێت گروپە شیعەکان بارەگاکانیان لە بەغدا چۆڵ دەکەن
دەربارەی مووچەی خانەنیشانی هێزەکانی 70 بڕیاردرا
دوات دەربارەی مووچەی خانەنیشانی هێزەکانی 70 بڕیاردرا
پەیوەندیدار