لیژنەی ئارامی سلێمانی داواکارییەک ئاڕاستەی دەنگدەران دەکات



لیژنەی ئارامی سلێمانی جەخت لە جێبەجێکردنی ئەو خاڵانە دەکاتەوە کە سەبارەت بە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 20ی ئەم مانگە بڵاویکردوونەتەوە و داواش لە هاووڵاتییان دەکات کارتی بایۆمەتری وەربگرنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی کرد.

پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دوا ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان کرا، کە بەشێوەیەکی یاسایی و پێویست بەڕێوەدەچێت.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتییان کرایەوە لەسەر:

١- بردنە ژوورەوەی مۆبایل و هۆکانی وێنەگرتن بۆ ناو بنکەو وێستگەکانی دەنگدان قەدەغەیە.

٢- پێویستە نوێنەری کەناڵە ڕاگەیاندنە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان باجی فەرمیی تۆمارکراوی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقی فیدراڵیان پێبێت و ڕوماڵ لەو بنکانەدا بکەن کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە دیاری کراون.

٣- پێویستە چاودێرانی ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی و چاودێرانی لایەن و قەوارە بەشداربووەکان باجی فەرمیی تۆمارکراوی کۆمسیۆنیان پێبێت.

٤- پێویستە ئەو هاووڵاتییانەی تائێستا کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرنەگرتۆتەوە، لە زووترین کاتدا بچن کارتەکان وەربگرنەوە، بەپێچەوانەوە مافی دەنگدانیان نابێت.

٥- دەوامی فەرمیی لە هەموو خوێندنگا حکومیی و ناحکومیی و تایبەتەکاندا لە ڕۆژی ١٥ تا ٢١/ ١٠/ ٢٠٢٤ دەوەستێت.

٦- هەر هاووڵاتییەک داوای گواستنەوەی شوێنی بنکەی دەنگدانەکەی کردووەو گواستنەوەکەی بۆکراوەو نەهاتووە کارتە نوێکەی لە کۆمسیۆن وەربگرێت، لە زووترین کاتدا سەردانی نزیکترین بنکەی دەنگدان بکات بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکەی.

٧- لە هەر وێستگەیەکی دەنگداندا تەنها لە سەدا پێنجی ئەو هاووڵاتییانەی لەکاتی وەرگرتنی کارتی بایۆمەترییدا پەنجەمۆرەکەیان نەخوێندراوەتەوە، دەتوانن دەنگ بدەن.

دەربارەی مووچەی خانەنیشانی هێزەکانی 70 بڕیاردرا
پێت دەربارەی مووچەی خانەنیشانی هێزەکانی 70 بڕیاردرا
شەش خووی کەسانی سەرکەوتوو
دوات شەش خووی کەسانی سەرکەوتوو
پەیوەندیدار