شەش خووی کەسانی سەرکەوتوو



ئاژانسی ڕۆیتەرز کۆمەڵێک نموونەی داهێنەرانە دەخاتە ڕوو کە مرۆڤ دەتوانێت چاودێری بکات و کاریگەری لەسەری  هەبێت بۆ بوون بە کەسانی داهێنەر.

خووی بچووک و بەردەوام دەتوانێت جیاوازییەکی ڕاستەقینە لە داهێنانەکانتدا دروست بکات، بە تایبەت ئەگەر لە سەرەتاوە جێگیر ببن.

فرێدریکس، پرۆفیسۆری کارمەندی پەروەردە لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا، هەروەها نووسەری کتێبی “تێڕوانینە داهێنەرەکان”، جەخت لەسەر ئەم باسە دەکاتەوەو دەڵێت:

“لەماوەی کارکردنمدا کە چوار دەیەی خایاندووە، وەک نووسەری زیاتر لە 100 کتێب و پرۆفیسۆری پەروەردە، پاڵنەرێک بووم بۆ تێگەیشتن لە ڕەفتاری داهێنەرترین کەسەکان”. نووسەر پشت ڕاستی دەکاتەوە کە هەموو کەسێک توانای بیرکردنەوەی داهێنەرانەی هەیە. بەبێ ئەوەی درک بەوە بکات، کۆمەڵێک خووی باوی داهێنەرترین عەقڵەکان ئەو شتانە بوون کە ڕەنگە لە منداڵیدا کردبێتت.

هەندێک لەو پاڵنەرانە بەهێزتر دەبن کاتێک دەچیتە ناو بازاڕی کارەوە. زۆرجاریش وازی لێدەهێنرێن، چونکە لەوانەیە وەک شتێکی بێ بایەخ سەیر بکرێت، بەڵام ئەوە هەڵەیە.

کاتێک پەرە بەم خووانە دەدەیت و پەروەردەیان دەکەیت و دەیانکەیتە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەت، دەکرێت بە تێپەڕبوونی کات ئاستی داهێنانەکانت بەرزبکەیتەوە.

لێرەدا شەش خوو دەخەینەڕوو کە لە زۆر داهێنەردا هاوبەشن:

1- شکستەکان سەرەتای سەرکەوتنەکانن

بۆکەسانی داهێنەر ژیانێکی چێژبەخش بریتیە ژیانی هەڵبژاردن و دەرفەت و بەدیلەکان، هەمیشە بەدوای وەڵام و دیدگای فرەییدا دەگەڕێن. لەخۆیان دەپرسن: “ئەی ئەگەر…؟” نووسەر پێی وایە کە کەسانی داهێنەر لە شکست ناترسن، چونکە وەک دەرفەتێک بۆ فێربوون دەیبینن، یان بە وتەی ڕالف والدۆ ئیمێرسۆن: “مرۆڤەکان کاتێک سەردەکەون کە تێدەگەن کە شکستەکانیان ئەمەش ئامادەکارییە بۆ سەرکەوتنەکانیان”.

  1. خەونی ڕۆژانە

خەونبینینی ڕۆژانە، لە ڕوانگەی داهێنانەوە شتێکی باشە. تەنها زیادکردنی بڕی خەونی ڕۆژانە کە ئەنجامی دەدەیت دەتوانێت لەڕووی داهێنەرانەدا سوودی هەبێت. چونکە ڕێگە بە مێشکت دەدات لەگەڵ خەیاڵێکدا سەرگەردان بێت کە بەزۆری بەشێک نییە لە ڕۆتینی ئاسایی ڕۆژانەت.

3- کات بەسەر بردن لە دەرەوە

سروشت دەتوانێت زیاتر یارمەتی دەربێت بۆ کەشی بیرکردنەوەکانت ، دەروونناسێکی مەعریفی جەخت لەسەر بەهای سروشت دەکاتەوە وەک سەرچاوە و تەواوکەری داهێنەری مرۆڤ، ئەو دەنووسێت: سروشت شوێنێکە کە مێشکمان دەتوانێت تێیدا پشوو بدات و ئارام بێت و کاریگەری هەڕەشەکان کەم بکاتەوە، بۆ ئەوەی داهێنەر بین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان  بۆ ئەوەی ڕێگەمان پێبدات بە شێوەیەکی بەرهەمدارتر بیربکەینەوە.

  1. پەرۆشی بۆ فێربوونی شتی نوێ

مرۆڤە داهێنەرەکان هەمیشە فێربوون لە بوارە جیاوازەکاندا بە گرنگ دەبینن، تەنانەت لەو بوارانەی پەیوەندییان بە پسپۆڕییەکەیانەوە نییە، وەک ئەو مامۆستایەی کە خولی چێشت لێنان وەردەگرێت، ئەو پزیشکەی ددان کە کتێبی مێژووی چین دەخوێنێتەوە و ئەو نووسەرەی کە فێری سەما دەبێت.

  1. هەڵسەنگاندن و وردبینی

داهێنەرترین کەسەکان هەڵسەنگاندنەکان دەکەنە بەشێکی گرنگ لە ڕۆتینی ڕۆژانەیان، بە جۆرێک تەنها ١٠ خولەک هەڵسەنگاندن لە ڕۆژێکدا دەتوانێت توانای داهێنانت زیاد بکات. بە بەردەوامی دانانی کاتێک بۆ دۆزینەوەی شوێنێکی ئارام بۆ ئەوەی بیرکردنەوەکانت پەرەپێبدەیت کۆمەڵێک دەرفەت بۆ داهێنان دەڕەخسێنیت.

6- ڕۆژانە پیشەکەیان وردتر دەکەنەوە

بۆ کەسانی زۆر داهێنەر، پیشەکەیان چالاکیەکی ناوبەناو نییە، بەڵکو پابەندبوونێکی تەواوی ژیانە. کاتێک داهێنان دەکەیتە خوویەکی ئاسایی، مێشکت ڕادەهێنیت بۆ گۆڕینی ئاڵنگاری بچووک بۆ چارەسەر، جا ڕێگایەکی نوێ بۆ کارکردن دەدۆزیتەوەو  ڕێچکەیەکی نوێ تاقی دەکەیتەوە.

داهێنەرترین کەسەکان درک بەوە دەکەن زۆرجار توانای بینینی وێنەی گەورەتریان هەیە . بۆ ئەوان بارودۆخی نوێ دەرفەتێکە بۆ فێربوون، مەرج نییە ئامرازێک بێت بۆ گەیشتن بە ئامانجێک.

 

لیژنەی ئارامی سلێمانی داواکارییەک ئاڕاستەی دەنگدەران دەکات
پێت لیژنەی ئارامی سلێمانی داواکارییەک ئاڕاستەی دەنگدەران دەکات
حکومەت “بی کەی سی” لە هاووڵاتییان دەکڕێتەوە
دوات حکومەت “بی کەی سی” لە هاووڵاتییان دەکڕێتەوە
پەیوەندیدار