ڕۆژنامەی سەباح: سیستانی هێڵی سوورە



شیعەکان مەترسیان هەیە لەوەی عەلی سیستانی گەورە مەڕجەعیان، ئامانجی داهاتووی ئیسرائیل بێت و ڕۆژنامەی فەرمی عێراقیش بە مانشێتی گەورە دەنووسێت، “سیستانی هێڵی سوورە”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕۆژنامەی “سەباح” کە زمانحاڵی حکومەتی عێراقە، لە لاپەڕە یەکی ڕۆژنامەکە و بە مانشێتێکی گەورە نووسیوێتی کە “سیستانی هێڵی سوورە”.

ڕۆژنامەکە نووسیوێتی هەموو عێراقییەکی نیشتمانیی دەڵێت، “ڕێ بە هیچ لایەن و دوژمنێک نادەین دەست بۆ عەلی سیستانی مەرجەعی باڵامان ببات، سیستانی هێڵی سوورە”.

هاوکات ڕاگەیەندراوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەرانیشی دەربارەی ئیدانەکردنی بەماناجگرتنی سیستانی بڵاوکردەوە.

ئەم کاردانەوەیەی عێراق دوای ئەوە هات کە کەناڵێکی ئیسرائیلی وێنەی عەلی سیستانی لە پاڵ ئەو کەسایەتییانەی شیعە بڵاوکردەوە کە ئیسرائیل کوشتوونی یاخود پێویستە بکرێنە ئامانج.

جگە لە سیستانی، خامنەئی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیش لە نێو ئەو کەسانەدابوون کە کەناڵە ئیسرائیلییەکە بە پێویستیزانیوە هاوشێوەی حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری پێشووی حزبوڵای لوبنانی بکرێنە ئامانج.

حکومەت “بی کەی سی” لە هاووڵاتییان دەکڕێتەوە
پێت حکومەت “بی کەی سی” لە هاووڵاتییان دەکڕێتەوە
ئیسرائیل هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئێران دەکات
دوات ئیسرائیل هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئێران دەکات
پەیوەندیدار