بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات



سەرۆکی یەکێتی پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی کرد و دەڵێت” سەرکەوتنە مێژووییەکەی زانکۆی سلێمانی مایەی خۆشحاڵییەکی گەورەیە”.

بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، سەرکەوتنە مێژووییەکەی زانکۆی سلێمانی بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی زانکۆکانی عیراق و هەرێمی کوردستان لە ریزبەندیی زانکۆکانی جیهان، مایەی خۆشحاڵییەکی گەورەیە و لە دڵەوە پیرۆزبایی لە سەرۆک، مامۆستایان، کارمەندان و خوێندکارانی زانکۆی دایک دەکەم.

ڕاشیگەیاند، ئەرکی هەموومانە پشتگیریی سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بکەین تاوەکو بگەنە ئاستێکی باڵاتر و بەدەستهێنانی پلەی بەرزتر.

ڕوونیشیکردەوە، ئێمە پاڵپشتیی تەواوی مامۆستا بەڕێز و خوێندکارە خۆشەویستەکان دەکەین لە هەر زانکۆیەکی کوردستان بێت تاوەکو پێکەوە پرۆسەی خوێندن و زانست بگەیەنینە ئاستی زانکۆ جیهانییەکان و مێژوویەکی پڕ لە شانازی بۆ کوردستانەکەمان بنووسینەوە.

بافڵ تاڵەبانی جەختیشدەکاتەوە، هەوڵەکانمان لە رابردوودا بۆ خزمەتی خوێندکاران و بەرەوپێشچوونی ڕەوتی خوێندن، هەنگاوێکی گرنگبوو بە ئاڕاستەی رەخساندنی ژینگەیەکی لەبار و بەدیهێنانی خواستەکانی خوێندکارە خۆشەویستەکانمان، دڵنیاشتان دەکەین لە داهاتووشدا بەهەمان رۆحییەتەوە لەخزمەتتاندا دەبین.

سبەینێ‌ نەوت لە ناوچەیەكی دیكەی سلێمانی دابەش دەكرێت
پێت سبەینێ‌ نەوت لە ناوچەیەكی دیكەی سلێمانی دابەش دەكرێت
قوباد تاڵەبانی: سەركەوتنی گەورە بەڕێوەیە
دوات قوباد تاڵەبانی: سەركەوتنی گەورە بەڕێوەیە
پەیوەندیدار