قوباد تاڵەبانی: سەركەوتنی گەورە بەڕێوەیە



لێپرسراوی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال ڕایدەگەیەنێت، سەركەوتنی گەورە بەڕێوەیە و دەشڵێت: هه‌مووان به‌ وره‌ و باوه‌ڕێكی قوڵه‌وه‌ بۆ گۆڕینی شێوازی حكومڕانی هه‌وڵی سه‌رخستنی یه‌كێتی ده‌ده‌ن.

قوباد تاڵه‌بانی، لێپرسراوی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، ئه‌مڕۆ به‌ جیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تیمه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی، زانكۆ و خوێندنی باڵا و رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كانی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی له‌ ئیداره‌ی راپه‌ڕین كۆبوومه‌وه‌.

ڕاشیگەیاندووە، هه‌مووان به‌ وره‌ و باوه‌ڕێكی قوڵه‌وه‌ بۆ گۆڕینی شێوازی حكومڕانی هه‌وڵی سه‌رخستنی یه‌كێتی ده‌ده‌ن.

ئاماژەی بەوەشكردووە،‌ “یه‌كێتییه‌ به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ گوڕوتین و وزه‌ی گه‌وره‌ی داوه‌ به‌ چین و توێژه‌ جۆراوجۆره‌كان بۆ سه‌رخستنی یه‌كێتییه‌كه‌یان و ئه‌م گڕوتینه‌ به‌راورد ناكرێت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو”.

لێپرسراوی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌ڵێت: “سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك بافڵ به‌ ڕێگه‌وه‌یه‌”.

بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات
پێت بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات
محەمەدی حاجی مەحمود: گەورەترین نەتەوەین لە دنیادا كە دەوڵه‌تمان نیە
دوات محەمەدی حاجی مەحمود: گەورەترین نەتەوەین لە دنیادا كە دەوڵه‌تمان نیە
پەیوەنیدر