كەشی وشك و بێ‌ بارانی تا كەی بەردەوام دەبێت؟



شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، کەشی وشک و سەقامگیر تا هەفتەیەكی تر یان زیاتریش درێژەی دەبێ لەسەر ناوچەکانمان.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، وەک سەرەتای مانگی 10 ئاماژەمان پێدا، کە کەشی وشک و سەقامگیر تامەودایەکی نادیار درێژەی دەبێت لەسەر ناوچەکانمان ئەویش بەهۆی گۆڕانکاری لەسیستەمی کەش و هەوای بەشێکی ناوچەکانی ئەوروپا و گەڕانەوەی کەشێکی تەڕی باراناوی بۆیان.

ڕاشیگەیاند، بەو هۆیەوە ماوەی هەفتەیەکە ناوچەکانمان کەوتۆتە ژێر کاریگەری سیستەمێکی پەستان بەرزی خۆرهەڵاتی ئەوروپا، کە کەشێکی وشک و سەقامگیری ڕەخساندووە لەسەر ناوچەکانمان و دووبارە لەمڕۆ و ڕۆژانی داهاتودا ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری سیستەمێکی تری بەرزە پەستانی دەریای ناوەڕاست و بەو هۆیەوە بەرزە پەستان وەک دیوارێک دەبێتە بەربەست و ناهێڵێ حاڵەتەکانی دابارین ڕوو بکەنە ناوچەکە.

وتیشی، “لەمڕۆ و ڕۆژانی داهاتودا خێرایی با بەزۆری لەسەرخۆ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەگشتی نزم بوونەوە بەخۆوە نابینن ئەویش بەهۆی جێگیربوونی سیستەمی بەرزە پەستان لەسەر ناوچەکانمان”.

ماددەكانی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیادكرا
پێت ماددەكانی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیادكرا
هەردوو شۆفێری ڕووداوەكەی ئەمڕۆ گیانیان لەدەستدا
دوات هەردوو شۆفێری ڕووداوەكەی ئەمڕۆ گیانیان لەدەستدا
پەیوەندیدار