هەردوو شۆفێری ڕووداوەكەی ئەمڕۆ گیانیان لەدەستدا



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەو کەسەی لە ڕووداوە هاتووچۆکەی بەیانی ئەمڕۆی ڕێگای مەرزی نێو دەوڵەتی پەروێزخان برینداربوو، گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەیانی ئەمڕۆ (چوار شەممە) بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (تەکسی کرۆلا و کیا تایبەت) کەسێک، کە شۆفێری تاکسیەکە بوو ڕاستەوخۆ گیانی لەدەستدا و کەسێکیش بریندابوو.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، بریندارەکە، کە شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری کیاکە بوو لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار گیانی لەدەستدا.

كەشی وشك و بێ‌ بارانی تا كەی بەردەوام دەبێت؟
پێت كەشی وشك و بێ‌ بارانی تا كەی بەردەوام دەبێت؟
بەهۆی توێژینەوەیەکەوە خەڵاتی نۆبڵیان پێبەخشرا
دوات بەهۆی توێژینەوەیەکەوە خەڵاتی نۆبڵیان پێبەخشرا
پەیوەندیدار