دوای ئەوەی بەهۆی تەمەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەشتەكانی ڕاگرت، لێپرسراوی پەیوەندییە گشتییەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەڵێت، كەشوهەوا ئاساییە و گەشتەكانیش وەك خۆیان ئەنجامدەدرێن.
دانا محەمەد، لێپرسراوی پەیوەندییە گشتییەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ كەشوهەوای سلێمانی ئاساییە و هەر بۆیە گەشتەكانی فڕۆكەخانەش ئاسایین و وەك خۆیان ئەنجامدەدرێن.
ئەوە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ یەكشەممە، 8\1\2023 فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەهۆی تەمەوە، هەتاكو ئاسایی بوونەوەی كەشوهەوا گەشتەكانی ڕاگرت.