سوپای ئیسرائیل 230 شوێن لە لوبنان و غەززە دەکاتە ئامانج



سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا هێرشی کردووەتە سەر زیاتر لە 230 ئامانج لە لوبنان و غەززە.

ئەمرۆ چوارشەممە، ئەفیخای ئەدرعی، وتەبێژی سوپای  ئیسرائیل ڕایگەیاند، سوپا سەرکەوتوو بووە لە نەهێشتنی ژمارەیەک ئەندامی حزبوڵا لە باشووری لوبنان، ئەمە جگە لە بۆردومانکردنی شوێنی هەڵدانی مووشەکەکانیان و ئامرازە جۆراوجۆرەکانی شەڕ.

ئەدرعی ئاماژەی بەوەشکرد، سوپا لە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامە و چەند ئامانجێکیان بۆردومان کردووە.

ڕاشیگەیاند هێزەکانیان نزیکەی 185 ئامانجی حزبوڵایان لە لوبنان و 45 ئامانجی حەماس لە کەرتی غەززە بپردومان کردووە.

جەختیشی لەوە کردەوە کە هێزەکانی سوپای ئیسڕائیل”لە هەموو بەرەکاندا لە ڕووی هێرشبردن و بەرگرییەوە ئامادەن”.

لە لایەکی دیکەشەوە حزبوڵای لوبنانی ڕایگەیاند، لە نزیک گوندی لابونەی سنووری لوبنان و ئیسرائیل، هێزەکانی سوپای ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج.

دوو دەرمانی منداڵان لە دەرمانخانەكانی هەرێم قەدەغەكرا
پێت دوو دەرمانی منداڵان لە دەرمانخانەكانی هەرێم قەدەغەكرا
وەزارەتی دارایی هۆکاری کێشەی خانەنشینانی هێزەکانی 70 ئاشکرا دەکات
دوات وەزارەتی دارایی هۆکاری کێشەی خانەنشینانی هێزەکانی 70 ئاشکرا دەکات
پەیوەندیدار