خۆت بە دوور بگرە لە توشبوون بە جەڵتەی مێشک



توێژینەوە زانستییەکانی ئەم دواییە دەریانخستووە کە زیادەڕۆیی لە خواردنی قاوە و شەربەتی میوە و خواردنەوە گازییەکان کە دووەم ئۆکسیدی کاربۆنیان تێدا دەتوێتەوە، وەک سۆدە و خواردنەوە ڕێجیمییەکان ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاد دەکەن.

توێژینەوەیەک کە لەلایەن ماڵپەڕی “هێڵس دەی”ی تایبەت بە توێژینەوە پزیشکییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە کە زیادەڕۆیی لە خواردنەوە گازییەکان چ بە شەکری سروشتی یان دەستکرد شیرین بکرێت، دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک بە ڕێژەی 22%، لەکاتێکدا بەرهەمەکانی شەربەتی میوە بە ڕێژەیەکی زیاتر ئەگەری مەترسی دروستبونی جەڵتەی مێشک هەیە. بەتایبەتی لەنێو ژناندا.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە بەرهەمەکانی شەربەتی میوە بە ڕێژەیەکی زۆر شەکر و مادەی پارێزەری تێدایە کە زیان بە تەندروستی دەگەیەنن، هەروەها ئامۆژگارییان کردووە دووربکەوینەوە لە خواردنەوە گازییەکان و بەرهەمە شەربەتییەکان، هەروەها ئاو خواردنەوە وەک جێگرەوەیەک بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری جەڵتەی مێشک کە بەهۆی مەینەکانی مێشکەوە دروست دەبێت.

نوێترین زانیاری دەربارەی مووچەی مانگی 9 و 10
پێت نوێترین زانیاری دەربارەی مووچەی مانگی 9 و 10
ئەمڕۆ نەوت لە سەنتەری سلێمانی دابەش دەکرێت
دوات ئەمڕۆ نەوت لە سەنتەری سلێمانی دابەش دەکرێت
پەیوەندیدار