دانا ئەحمەد مەجید: بازاڕ و كاسبكاران و دۆخی بژێوی و ئارامی كاركردنیان بەشێكی گرنگە لە ستراتیجی بزوتنەوەی گۆڕان



ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دانا ئەحمەد مەجید رایدەگەیەنێت؛ بازاڕ و كاسبكاران و دۆخی بژێوی و ئارامی كاركردنیان بەشێكی گرنگە لە ستراتیجی بزوتنەوەی گۆڕان.

رۆژی سێشەممە (8ی10ی2024) دانا ئەحمەد مەجید، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی بەشێك لە ناو بازاڕی شاری سلێمانی كرد و لەگەڵ كۆمەڵێك كەسایەتی و كاسبكار و دوكانداری ناوبازاڕ گفتوگۆی كرد لەبارەی دۆخی بازاڕ و هەلومەرجی كاریگەری دۆخی سیاسی لەسەر جوڵەی بازاڕ.

لە دیداری لەگەڵ كاسبكاران، دانا ئەحمەد مەجید رایگەیاند: بازاڕ و كاسبكاران و دۆخی بژێوی و ئارامی كاركردنیان بەشێكی گرنگە لە ستراتیجی بزوتنەوەی گۆڕان، لەم گۆڕانكاریغەشدا بۆ قۆناغی نوێ و سیاسەتی بزوتنەوەی گۆڕان كە بڕیاری لێداوە بچێتەوە ناو خەڵك و لەگەڵ كۆژانەكانیان بێت، دەیەوێت بەردەوام لە پەیوەندی بێت لەگەڵ بازاڕ سەردانیكردنی مەیدانی خۆشم راستەوخۆ بۆ تێگەیشتنە لە دۆخەكە و بەردەوامیش دەبین.

وتیشی: لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانكاریانەدا بۆ قۆناغی ئۆپۆزسیۆن، دەبێت تێبگەین لەوەی دۆخی بازاڕ و جوڵەی بازاڕ و دەستوەردانی حیزبی هێزە دەسەڵاتدارنەكان چۆن و لە چ ئاستێكدایە، بەتایبەت كە ئێمە دەمانەوێت بازاڕێكی ئازاد و سەربەخۆ هەبێ بە كێبڕكێی شەریفانەی دور لە قۆرخكاری و كۆنترۆڵكردنی بازاڕیش نەبێتە بارگرانی بەسەر كەسابەتی كاسبكارانەوە و گرنگیشە سەمایەدارە نیشتمانیەكان لە پشت بزوتنەوەكەوە بن كە خاوەنی پڕۆژەی نیشتمانییە.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بۆ دەسەڵاتداران: لەناو خۆتاندا شەڕتانە لەسەر كولێرە و كورسی
پێت ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بۆ دەسەڵاتداران: لەناو خۆتاندا شەڕتانە لەسەر كولێرە و كورسی
كاتی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ڕاگەیەنرا
دوات كاتی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار