شیرین فوئاد مەعسوم: پارتی حزبی خزمەتکردنە نەک خۆنمایشکردن



شیرین فوئاد مەعسوم، سیاسەتمەدار و كچی سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پارتی لە ژێر ڕێنمایی رابەر و سەرۆک و پێشمەرگە کاک مەسعوود بارزانی، بانگەشەیەکی ئارامی دەست پێکردووە.

شیرین فوئاد مەعسوم بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە، ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ پێکھێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان زۆر گرنگە بۆ نوێبوونەوەی شەرعیەتدان بە دەسەڵاتی یاسادانان.

ڕاشیگەیاندووە، لای ھەمووان ڕوونە پارتی دیموکراتی کوردستان چەند بە ھەستکردن بە بەرپرسیارەتییەوە ئەو ئەرکەی گرتۆتە ئەستۆ و لە ھەموو حیزبەکان زیاتر پێی وایە پێویست بوو ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرایە، بەڵام بەداخەوە حیزبەکانی دیکە بۆ جێبەجێکردنی ئەجێندای ئیقلیمی، کوردستانیان بەو ڕۆژە گەیاند.
وتیشی، “پارتی لە ژێر رێنمایی ڕابەر و سەرۆک و پێشمەرگە کاک مەسعوود بارزانی، بانگەشەیەکی ئارامی دەست پێکردووە و نایەوێت بانگەشە بە شێوەی ھێرشکردن و توندوتیژی بەڕێوە بچێت، چونکە پارتی حیزبی خزمەتکردنە نەک خۆنمایشکردن، کە حیزبێکە قوربانیی زۆری داوە و ئامادەی قوربانیدانی زیاتریشە بۆ گەل و وڵاتەکەی، نەک وەکو لایەنەکانی دیکە ھەوڵی ناشیرینکردنی ڕووگەی دیموکراسیی ھەرێمی کوردستان بدەن”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “پێم خۆشە ئەوەش بڵێم پارتی دیموکراتی کوردستان گوێ بۆ لایەنگر و دەنگدەر و گەلەکەی دەگرێت، نەک وەکو حیزبەکانی دیکە ڕێگری لە کادیرەکانیان بکەن و بە ڕۆژی ڕووناک تیرۆریان بکەن”.

 

كاتی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ڕاگەیەنرا
پێت كاتی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ڕاگەیەنرا
هاتووچۆی هەڵەبجە تابلۆی ژمارە (7000) دەفرۆشێت
دوات هاتووچۆی هەڵەبجە تابلۆی ژمارە (7000) دەفرۆشێت
پەیوەندیدار