د. عەبدوللەتیف: ئەو کارەساتەی بەسەر فەلەستین هات لە ڕوانگەی شەرع و عەقڵ کارێکی هەڵەبوو



 

دکتۆر عەبدوللەتیف ئەحمەد، ڕێبەری سەلەفییەکان لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بە سەرئەنجامی شەڕی حەماس و ئیسرائیل لە پاش ساڵێک ڕایدەگەیەنێت، من هیچ دەسکەوتێک نابینم جگە لە وەی هەتائێستا 42 هەزار فەلەستینی موسڵمان لە ژن و منداڵ و گەنج و هەموو توێژەکان کوژراون.

دکتۆر عەبدوللەتیف بۆ (دەنگی ئەمریكا) ڕایگەیاند، دەسکەوتی حەماس لە هێرشەکەی بۆ سەر ئیسڕائیل لە 7ی ئۆکتۆبەری ساڵ ڕابردوو وەڵا من هیچ دەسکەوتێک نابینم جگە لە وەی هەتائێستا 42 هەزار فەلەستینی موسڵمان لە ژن و منداڵ و گەنج و هەموو توێژەکان کوژراون، نزیکەی 97هەزار کەسیش بریندارن ئەمە تەنها زیانی مرۆیی، جگە لە زیانی ماددی و مەعنەوی و ئەو کارەساتەی بەسەر فەلەستین و غەززەدا هات، بەوەش نەوەستاوە دۆخەکە بەرەو لوبنانیش ڕۆیشت، واتە ئاگرێکی هەڵگیرساند.

ڕاشیگەیاند، بەڵێ ئیسڕائیل ستەمکارە، خوێنڕێژە ، دڕندەیە، هەموو سیفەتەکانی تێدایە، بەڵام کاتێک کە دوژمنەکەت دڕندە و ستەمکار و خوێنڕێژ و نادادپەروەر دەبێت، پێویستە موسڵمانی لاواز حسابی ئەوە بکات و خۆی لە شەڕی بپارێزێت و بە کەمترین زیان خۆی لێ دەرباز بکات، نەک ڕوبەڕووبونەوەیەکی لەگەڵ دروست بکات، کە دەرئەنجامەکەی ئەوەبێت کەئێستا دەیبینین.

وتیشی، “دوای تێپەڕبوونی ساڵێک دەبینین چ زیانێکی گەورە لە موسڵمانان و فەلەستین و غەززە کەوتووە، بۆیە بەڕاستی لە ڕوانگەی شەرع و لە ڕوانگەی عەقڵ کارێکی هەڵەبوو، کە کرا، بەڵام کە دەڵێیین کارەکە هەڵەبوو ئەوە پاساو نیە بۆ ئیسڕائیل، کە ئەو هێرشە دڕندانەیەی کردوویەتی ئەو هەموو ژمارە خەڵکەی بە منداڵ و ژنەوە لەناو بردووە.

نرخی دۆلار زیاتر دابەزی
پێت نرخی دۆلار زیاتر دابەزی
ئەمینداری یەكگرتوو: میللەتەكەمان 100 ساڵە قوربانی بۆ ئەوە نەداوە ئەمە پاداشتەكەی بێت
دوات ئەمینداری یەكگرتوو: میللەتەكەمان 100 ساڵە قوربانی بۆ ئەوە نەداوە ئەمە پاداشتەكەی بێت
پەیوەندیدار