لە هەولێرەوە نزیكەی ٤٠٠ ئاوارە گەڕانەوە ناوچەكانی خۆیان



وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق گەڕانەوەی نزیكەی ٤٠٠ ئاوارە لە كامپی دیبەگە لە سنووری پارێزگای هەولێرەوە بۆ زێدی خۆیان لە پارێزگاكانی نەینەوا، كەركووك و سەڵاحەدین ڕاگەیاند.

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە درێژەی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەتدا بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان، ئەمڕۆ ٣٩٨ ئاوارە لە كامپی دیبەگە لە سنووری پارێزگای هەولێرەوە بۆ زێدی خۆیان لە پارێزگاكانی نەینەوا، كەركووك و سەڵاحەدین گەڕێندرانەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، وەزیر ڕێنمایی دەركردووە، كە گەڕاوەكان یارمەتییە دارایی و یارمەتییە فریاگوزارییەكانیان پێشكەش بكەن.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، هەر خێزانێك لە كەمپەكانی هەرێمەوە بگەڕێتەوە زێدی خۆیان بڕی 4 ملیۆن دینار و چەند ئامێرێكی كارەبایی ناوماڵیان پێ‌ دەدرێت.

بڕیار بوو، تا كۆتایی مانگی تەمموزی ئەمساڵ، سەرجەم كامپی ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان دابخرێت و هەموو ئاوارەكان بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان، بەڵام تا ئێستا بەشێك لە كامپەكان دانەخراون و ئاوارەی تێدا ماوەتەوە.

ئەمینداری یەكگرتوو: میللەتەكەمان 100 ساڵە قوربانی بۆ ئەوە نەداوە ئەمە پاداشتەكەی بێت
پێت ئەمینداری یەكگرتوو: میللەتەكەمان 100 ساڵە قوربانی بۆ ئەوە نەداوە ئەمە پاداشتەكەی بێت
كۆمسیۆن بۆ شێوازی هەژماركردنی دەنگەكان بڕیاریدا
دوات كۆمسیۆن بۆ شێوازی هەژماركردنی دەنگەكان بڕیاریدا
پەیوەندیدار