كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەموو ئامێرەكانی كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردن ئامادەن و دەشڵێت: جیاكردنەوەی دەنگەكان دوای هەژماركردنی ئەلیكترۆنی، دووبارە بە دەست دەژمێردرێنەوە.
عومەر ئەحمەد، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەرجەم ئامێرەكانی كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئامادەن و كۆمسیۆن گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیایەك كردووە بۆ پشكنینی ئامێرەكان.
ڕاشیگەیاند، چەندین تاقیكردنەوەی ئەزموونی بۆ ئامێرەكانی دەنگدان كراون و و هیچ کێشەیەکیان نییە و پسپۆڕی تایبەتی بواری تەکنەلۆجیاش بێ کێشەیی ئامێرەکانی دووپاتکردووەتەوە.
جەختیشی كردەوە، لە هەڵبژاردنەكانی پێشووشدا دەنگۆکانی ئاشکرابوونی ئەوەی دەگدەر دەنگی بە کێ داوە هەبوون، بەڵام هێچ کەس نەیتوانی بزانێت دەنگدەر دەنگ بەکێ دەدات، چونكە تایبەتمەنی دەنگدەر بە ئامانەتییەوە لای ئێمە پارێزراوە.
وتیشی، “جیاكردنەوەی دەنگەكان دوای هەژماركردنی ئەلیكترۆنی، دووبارە بە دەست دەژمێردرێنەوە”.